پەلاماری سوپای سووریا بۆ سەر شوێنی کۆبوونەوەی تیرۆریستانی تەکفیری لە حەما
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i358941-پەلاماری_سوپای_سووریا_بۆ_سەر_شوێنی_کۆبوونەوەی_تیرۆریستانی_تەکفیری_لە_حەما
لە پەلاماری سوپای سووریا بۆ سەر شوێنی کۆبوونەوەی تیرۆریستانی تەکفیری لە دەڤەری باکووری پارێزگای "حەما" هەڵکەوتوو لە ڕۆژاوای ئەم وڵاتە، ژمارێک لە تیرۆریستان کوژران.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 10, 2019 11:02 Asia/Tehran
  • پەلاماری سوپای سووریا بۆ سەر شوێنی کۆبوونەوەی تیرۆریستانی تەکفیری لە حەما

لە پەلاماری سوپای سووریا بۆ سەر شوێنی کۆبوونەوەی تیرۆریستانی تەکفیری لە دەڤەری باکووری پارێزگای "حەما" هەڵکەوتوو لە ڕۆژاوای ئەم وڵاتە، ژمارێک لە تیرۆریستان کوژران.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی یەکشەممەی هەواڵدەریی مێهر؛ ئۆپەراسیۆنی سوپای سووریا دژ بە تیرۆریستان لە ناوچەی "تل الصخر" دەڤەری باکووری "حەما" ئەنجام درا و ژمارێکی زۆر لە تیرۆریستانیش بریندار بوون.

سوپای سووریا شەوی شەممەیش بە پەلاماردانی بنکە و مەتەرێزەکانی تیرۆریستان لە "حەما" زەبرێکی قورسی لێدان.

ژمارێک لە تیرۆریستان لە شارۆچکەکان و گوندەکانی باکووری پارێزگەی "حەما" و پارێزگەی "ئیدلیب"دا ماونەتەوە؛ سوپای سووریا بە بەڕێوەبردنی ئۆپەراسیۆنی جۆر بەجۆر ژمارێکی زۆر لە تیرۆریستانی کوشتووە.

هەواڵی دیکە لە سووریاوە ئەوەیە کە سێ کۆپتەری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە فەرماندەرێتیی ئەمریکا لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی فورات بە داکۆکی ئاسایشی هێزەکانی دیموکراتیکی سووریا "قسد" دەستیان کردە دابەزاندنی هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لە شاری "الطبقە"ی پارێزگای ڕەقە.

لە کاتێکدا کە ئەمریکا پێشتر ڕایگەیاند کە هێزە سەربازییەکانی ئەم وڵاتە لە سووریا دەباتە دەرەوە ئەمدواییە چەن جار هێزەکانی خۆی لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی سووریادا سەقامگیر کردووە.