موسکو پەلاماری ئاسمانی لە ئیدلەبی وەدرۆ خستەوە
وەزارەتی بەرگری ڕووسیا تومەتەکان لێدراو لەو وڵاتەی لەمەڕ وەبەر پەلاماردانی ئاسمانی لە ئیدلەبی سووریای ڕەت کردەوە .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەری ئیسپوتنیک وەزارەتی بەرگری ڕوسیا ڕۆژی دووشەمە ڕایگەیاند زانیاریەکانی بڕێک لە مێدیا ڕووسیەکان و تاوانبار کردنی موسکو بە ئەنجامدانی پەلاماری ئاسمانی لە ناوچەی ناسەربازی لە ئیدلەبی سووریا ڕاست نیە . پێشتریش ڕۆژنامەی ڕووسی کامرسانت ڕاپۆڕتی دا بوو کە هێزی ئاسمانی ئەو وڵاتە لە وڵام بە کردەوەی تڕوڕیستان بۆ بنپێکرانی ئاگربەس پەلاماری ئاسمانی لە ئیدلەبی ئەنجام داوە و ئەو پەلامارانە بە هاوئاهەنگی لە گەڵ ئانکار بە دی هاتووە . ئەو هەواڵە لە کاتێکدا بڵاو کراوە کە سێرگێیی لاوروف وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە وتووێژ لە گەڵ هەواڵدەری کوەیت وتبووی کە شەرتی ڕێککەوتنی ڕوسیا و تورکیا سەبارەت بە ئیدلەب بە تەواوی جێ بە جێ نەکراوە .