دیمەشق: ڕزگار کرانی جۆلان مافی سووریایە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i359794-دیمەشق_ڕزگار_کرانی_جۆلان_مافی_سووریایە
وەزارەتی دەرەوەی سووریا شەوی سێ شەممە لە کاردانەوە بەرامبەر بە ھەنگاوی نایاسایی ترەمپ لەمەڕ بە فەرمی ناسینی دەستەڵاتی ئیسرائیل بە سەر بەرزاییەکانی جۆلانی سووریا لە بەیاننامەیەک دا بە ڕاشکاوی ڕایگەیاند: ڕزگارکرانی بەرزاییەکانی جۆلان مافی نەگۆڕی ئەم وڵاتەیە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 26, 2019 08:43 Asia/Tehran
  • دیمەشق: ڕزگار کرانی جۆلان مافی سووریایە

وەزارەتی دەرەوەی سووریا شەوی سێ شەممە لە کاردانەوە بەرامبەر بە ھەنگاوی نایاسایی ترەمپ لەمەڕ بە فەرمی ناسینی دەستەڵاتی ئیسرائیل بە سەر بەرزاییەکانی جۆلانی سووریا لە بەیاننامەیەک دا بە ڕاشکاوی ڕایگەیاند: ڕزگارکرانی بەرزاییەکانی جۆلان مافی نەگۆڕی ئەم وڵاتەیە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئیرنا، وەزارەتی دەرەوەی سووریا لە بەیاننامەکەی شەوی سێ شەممە بە ڕاشکاوی ڕایگەیاندووە: ئەم ھەنگاوەی ترەمپ نیشانەی ڕادەی دوژمنایەتیی  ئەمریکا بەرامبەر بە ئوممەتی عەرەبییە و واشێنگتۆن بەم کارەی ئەوەی سەلماندووە کە دوژمنی سەرەکی و گرینگی جیھانی عەرەبە.

سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆژی دووشەممە لە ھەنگاوێکی دژبە یاساوڕێسا نێونەتەوەییەکان و وێڕای پێشێلکردنی پەیماننامەکانی ئەنجومەنی ئاسایشت، بڕیارێکی واژۆ کرد کە بە گوێرەیەوە واشێنگتۆن دەستەڵاتی ڕژێمی زایونی بە سەر بەرزاییە داگیرکراوەکانی جۆلانی سووریا بە فەرمی دەناسێت.

داناڵدترەمپ ئەم بڕیارەی لە بەر دەم بنیامین ناتانیاھۆی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی لە واشێنگتۆن واژۆ کردووە.

ترەمپ ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو لە توییتێڕەکەی دا باسی بڕیاری خۆی کرد بوو لەمەڕ بە فەرمی ناسینی دەستەڵاتی ڕژێمی زایونی بەسەر بەرزاییەکانی جۆلانی سووریادا.

ئەم بڕیارەی ترەمپ لەگەڵ کاردانەوەی بەربڵاوی جیھانی دا بەرەوڕوو بووەتەوە.

«فەرھان حەق» یاریدەری وتەبێژی ڕێکخراوەی نەتەوەکان شەوی ھەینی لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بەو بڕیارەی ترەمپ ڕایگەیاند: ئێمە پێبەندی تەواوی بڕیارنامەکانی ڕێکخراوەی نەتەوەکانین سەبارەت بە جۆلانی سووریا.

«مایا کوتسیانچیچ» وتەبێژی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپاش شەوی ھەینی جەختی کرد: ئەم یەکێتییە، دەستەڵاتی ئیسرائیل بە سەر جۆلانی داگیرکراوی سووریادا بە فەرزمی ناناسێت.

ڕژێمی زایونی لە ساڵی ١٩٦٧ ، نزیکەی ھەزارو دووسەد کیلومەتری چوارگۆشە لە خاکی سووریای لە بەرزاییەکانی جۆلان داگیر کردو دوای ماوەیەک ئەم ناوچەیەی نووساند بە سەرزەوییە داگیرکراوەکانەوە. کۆمەڵگای نێونەتەوەیی قەت ئەم داگیرکارییەی بە فەرمی نەناسیوە.

ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکانیش ئەم ناوچەیە بە داگیرکراو ناوەزەد کردووە. کەچی دەوڵەتی ئەمریکا پشتیوانی داگیرکارییەکانی ڕژێمی زایونییە.

داناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا شەشەمی دیسامبەری ساڵی ٢٠١٧ی زایینی شاری داگیرکراوی قودسیشی وەکوو پێتەختی ڕژێمی ساختەی ئیسرائیل ناساندو باسی  گواستنەوەی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە تەلەبیبەوە بۆ قودسی داگیر کراوی کرد کە سەرەنجام ڕۆژی دووشەممە ١٤ی مای ٢٠١٧ لە سای لێنەھاتوویی و خەمساردیی ڕێکخراوەکانی بانگەشەکەری مافی مرۆڤ و ڕێکخراوەی نەتەوەکان ، ئەو بڕیارەی خۆی جێبەجێ کردو باڵوێزخانەی خۆی لە تەلەبیبەوە گواستەوە بۆ قودسی داگیرکراو. ئەم  کردەوە یەک لایەنەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا  دژی قودسیش شەپۆلی ئیدانەکردن و ناڕەزامەندیی جەماوەریی لە جیهانی ئیسلام ، ئەورووپاو تەنانەت لەنێوخۆی ئەمریکاش دا هەڵایساند.