خۆپیشاندانی خەڵکی سوریا بۆ دەربڕینی نارەزایەتی لە حاند کردەوەی ترەمپ دژی گوڵان
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i360113-خۆپیشاندانی_خەڵکی_سوریا_بۆ_دەربڕینی_نارەزایەتی_لە_حاند_کردەوەی_ترەمپ_دژی_گوڵان
خەڵکی شارە جۆربەجۆرەکانی سوریا هاوکات لەگەڵ بەڕێوە بردنیی خۆپیشاندان بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی لە حاند کردەوەی نایاسایی سەرۆکی ئەمریکا لەمەڕبە فەرمی ناساندنیی دەستەڵاتداریەتی ئیسرائیل بە سەر بەرزاییەکانی گوڵانی سوریا، جەختیان کردەوە لە سەر شووناسی سووریایی گوڵان دا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 01, 2019 12:01 Asia/Tehran
  • خۆپیشاندانی خەڵکی سوریا بۆ دەربڕینی نارەزایەتی لە حاند کردەوەی ترەمپ دژی گوڵان

خەڵکی شارە جۆربەجۆرەکانی سوریا هاوکات لەگەڵ بەڕێوە بردنیی خۆپیشاندان بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی لە حاند کردەوەی نایاسایی سەرۆکی ئەمریکا لەمەڕبە فەرمی ناساندنیی دەستەڵاتداریەتی ئیسرائیل بە سەر بەرزاییەکانی گوڵانی سوریا، جەختیان کردەوە لە سەر شووناسی سووریایی گوڵان دا.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتیی هەواڵدەری سوریا(سانا)،سوریاییەکانی دانیشتووی قامیشلوو،سۆوەیدا و قۆنەیتەرە بە بەڕێوە بردنیی خۆپیشاندان کردەوەی نایاسایی "داناڵد ترەمپ" سەرۆکی ئەمریکایان شەرمەزار وڕایانگەیاند،کردەوەی ترەمپ بە پێچەوانەی داب و نەریت و یاساکانیی نێو دەوڵەتییە.

"نەزار ئەسەد" ئەندامیی لیژنەی ناوەندیی پارتی "ئەلشەعب" لە شاری قامیشلوو، بە ئاماژە بە شووناسی عەرەبی و سوری گوڵانی داگیرکراو گوتی: هەوڵەکان بۆ زەبر وەشاندن بەم شووناسە هیچ بایخێکی نییە.

خۆپیشاندانیی خەڵکیی پارێزگا جۆر بە جۆرەکانی سوریا لە حەوتەی ڕابردوو لەمەر شەرمەزارکردنیی ڕاگەیاندرانیی هەڵوێستی ئەمریکا لەمەر بە فەرمی انسیندرانیی دەستەڵاتداریەتیی ڕژیمی زایۆنی بە سەر بەرزاییەکانیی گوڵان درێژەی هەیە.

"داناڵد ترەمپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکا دووشەممە (٢٥ـی مارچ) لە کردەوەیەکی بە پێچەوانەی یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکان و بنپێکردنیی ڕاشکاوانەی بڕیارنامەکانیی ئەنجوومەنی ئاسایش، حوکمێکی واژۆ کرد کە بە گوێرەی ئەم حووکمە، ڤاشنگتۆن دەستەڵاتداریەتیی ڕژیمی زایۆنی بە سەر بەرزاییەکانی داگیرکراویی گوڵانی سوریا بە فەرمی دەناسێت.

 ڕژێمی زایۆنی لە ساڵی ١٩٦٧،نزیک هەزار و ٢٠٠ کیلومەتری چوارگۆشە لە خاکی سوریای لەبەرزاییەکانیی گوڵان دا داگیر ودوای ماوەیەک ئەم ناوچەیەی پەیوەسکرد بە ناوچە داگیرکراوەکان. کۆمەڵگەی نێو دەوڵەتی هەرگیز ئەم پەیوەسبوونەی بە فەرمی نەناسیوە.