پەلامارەکانی سوپای سووریا دژ بە بنکە و مەتەرێزی تیرۆریستان
لە ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی سوپای سووریا بۆ سەر بنکە و حەشارگەکانی گرووپە تیرۆریستییەکان لە باکووری ئەم وڵاتە، ژمارێک لە تیرۆریستان کوژراو و یان بریندار بوون.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی سووریا؛ ئۆپەراسیۆنی ئێوارەی پێنجشەممەی سوپای سووریا دژ بە تیرۆریستان لە ڕێف حەمای باکوور و ئیدلیبی باشوور لە کاردانەوە بە بنپێ کرانی بەردەوامی پەیمانی ناوچەی کەم کێشە ئەنجام دراوە.
سوپای سووریا هەروەها بە تۆپخانە و مووشەک هەموو مەتەرێزەکانی گرووپە تیرۆریستییەکانی لە دەڤەری گوندی "الحویز" لە باکووری سارای "الغاب" دایە بەر پەلامار و هەموو بنکە و مەتەرێزەکانیانی تیا برد.
لەو ئۆپەراسیۆنەدا ژمارێک لە تیرۆریستان کوژراو و بریندار بوون.
هێزەکانی سوپای سووریا هەروەها لە ١٠ کیلۆمەتریی ڕۆژهەڵاتی شاری "معره النعمان" بە تۆپخانە و مووشەک بنکە و ناوەندەکانی تیرۆریستانیان لە دەڤەری شارۆچکەی "جرجناز" لە ڕیف ئەدلیبی باشوور دایە بەر پەلامار کە بووە هۆی تیاچوونی ژمارێک لەو بنکە و ناوەندانە و زەبر و زیانێکی قورسیش لە تیرۆریستان کەوت.
سووریا لە ماوەی حەوت ساڵی ڕابردوو هەموو چەشنە گرووپی تیرۆریستیی داکۆکی کراو لە لایەن وڵاتانی ڕۆژاوایی و عەرەبی ڕوی تێ کردووە و شەڕ و پێکدادانی ئەو گرووپانە دژ بە دەوڵەتی سووریا تا ئێستا سەدان هەزار کوژراو و بە ملوێنان ئاوارەی لە ناوخۆ و دەرەوەی ئەم وڵاتە لێ کەوتۆتەوە.
هەڵبەت بە پشتیوانی وڵاتانی دۆست و هاوڕێ و هەروەها بەرەی خۆڕاگری، دەوڵەت و جەماوەری سووریا لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا زۆربەی ناوچەکانی ژێر چنگی گرووۆپە تیرۆریستییەکان ڕزگار کراون و تیرۆریستیان ئێستا بە شێوەیەکی بەرتەسک تەنیا لە هەندێ بەشی باکووری سووریادا خۆیان حەشار داوە.