پەلامارەکانی سوپای سووریا دژ بە بنکە و مەتەرێزی تیرۆریستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i360295-پەلامارەکانی_سوپای_سووریا_دژ_بە_بنکە_و_مەتەرێزی_تیرۆریستان
لە ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی سوپای سووریا بۆ سەر بنکە و حەشارگەکانی گرووپە تیرۆریستییەکان لە باکووری ئەم وڵاتە، ژمارێک لە تیرۆریستان کوژراو و یان بریندار بوون.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 05, 2019 07:59 Asia/Tehran
  • پەلامارەکانی سوپای سووریا دژ بە بنکە و مەتەرێزی تیرۆریستان

لە ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی سوپای سووریا بۆ سەر بنکە و حەشارگەکانی گرووپە تیرۆریستییەکان لە باکووری ئەم وڵاتە، ژمارێک لە تیرۆریستان کوژراو و یان بریندار بوون.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی سووریا؛ ئۆپەراسیۆنی ئێوارەی پێنجشەممەی سوپای سووریا دژ بە تیرۆریستان لە ڕێف حەمای باکوور و ئیدلیبی باشوور لە کاردانەوە بە بنپێ کرانی بەردەوامی پەیمانی ناوچەی کەم کێشە ئەنجام دراوە.

سوپای سووریا هەروەها بە تۆپخانە و مووشەک هەموو مەتەرێزەکانی گرووپە تیرۆریستییەکانی لە دەڤەری گوندی "الحویز" لە باکووری سارای "الغاب" دایە بەر پەلامار و هەموو بنکە و مەتەرێزەکانیانی تیا برد.

لەو ئۆپەراسیۆنەدا ژمارێک لە تیرۆریستان کوژراو و بریندار بوون.

هێزەکانی سوپای سووریا هەروەها لە ١٠ کیلۆمەتریی ڕۆژهەڵاتی شاری "معره النعمان" بە تۆپخانە و مووشەک بنکە و ناوەندەکانی تیرۆریستانیان لە دەڤەری شارۆچکەی "جرجناز" لە ڕیف ئەدلیبی باشوور دایە بەر پەلامار کە بووە هۆی تیاچوونی ژمارێک لەو بنکە و ناوەندانە و زەبر و زیانێکی قورسیش لە تیرۆریستان کەوت.

سووریا لە ماوەی حەوت ساڵی ڕابردوو هەموو چەشنە گرووپی تیرۆریستیی داکۆکی کراو لە لایەن وڵاتانی ڕۆژاوایی و عەرەبی ڕوی تێ کردووە و شەڕ و پێکدادانی ئەو گرووپانە دژ بە دەوڵەتی سووریا تا ئێستا سەدان هەزار کوژراو و بە ملوێنان ئاوارەی لە ناوخۆ و دەرەوەی ئەم وڵاتە لێ کەوتۆتەوە.

هەڵبەت بە پشتیوانی وڵاتانی دۆست و هاوڕێ و هەروەها بەرەی خۆڕاگری، دەوڵەت و جەماوەری سووریا  لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا زۆربەی ناوچەکانی ژێر چنگی  گرووۆپە تیرۆریستییەکان ڕزگار کراون و تیرۆریستیان ئێستا بە شێوەیەکی بەرتەسک تەنیا لە هەندێ بەشی باکووری سووریادا خۆیان حەشار داوە.