لاورۆڤ: زۆربەی وەزیرانی عەرەبی ، ڕازین بە گەڕانەوەی سووریا بۆ کۆمکاری عەرەب
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i360969-لاورۆڤ_زۆربەی_وەزیرانی_عەرەبی_ڕازین_بە_گەڕانەوەی_سووریا_بۆ_کۆمکاری_عەرەب
وەزیری دەرەوەی ڕووسیاوتی : زۆربەی وەزیرانی عەرەبی بەشدار لە پێنجەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی هاوکارییەکانی ڕووسیا - عەرەب، ڕازین بە گەڕانەوەی سوریا بۆ کۆمکاری عەرەب.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 17, 2019 13:59 Asia/Tehran
  • لاورۆڤ: زۆربەی وەزیرانی عەرەبی ، ڕازین بە گەڕانەوەی سووریا بۆ کۆمکاری عەرەب

وەزیری دەرەوەی ڕووسیاوتی : زۆربەی وەزیرانی عەرەبی بەشدار لە پێنجەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی هاوکارییەکانی ڕووسیا - عەرەب، ڕازین بە گەڕانەوەی سوریا بۆ کۆمکاری عەرەب.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی تەسنیم،  سێرگێئی  لاوروڤ  وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕۆژی چوارشەممە بە ڕاگەیاندنی ئەم بابەتە وتی: گەڕانەوەی سوریا بۆ کۆمکاری عەرەب، ئەم دەرفەتە بەم دامەزراوەیە دەدات کە یارمەتی بدەنە چارەسەرکردنی ڕەوشی سوریا.

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا سەبارەت بە ڕەوشی ئەدلیب لەباکووری سوریاش وتی :  تیرۆریستان  ناتوانن  بۆ هەمیشە لەوێ بمێننەوە و ئەم گرفتە دەبێ چارەسەر بکرێت.

پێنجەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی هاوکارییەکانی ڕووسیا - عەرەب  ڕۆژی  سێ شەممە بە ئامادەبوونی وەزیرانی دەرەوەی چواردە  وڵاتی عەرەبی و هەروەها  وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە مۆسکۆی  پێتەختی ئەم وڵاتە بەڕێوە چوو.

ئەنجومەنی هاوکارییەکانی ڕووسیا  - عەرەب  ساڵی 2009 بەشێوەی ڕەسمی کاری خۆی دەستپێکرد .