گەیشتنی شاندی پەرلەمانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە سوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i361115-گەیشتنی_شاندی_پەرلەمانیی_کۆماری_ئیسلامیی_ئێران_بە_سوریا
شاندی پەرلەمانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەوی رابردوو بۆ دیدار و وتووێژ لە گەڵ بەرپرسانی سوریایی گەیشتە دمشقی پێتەختی سوریا .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 20, 2019 05:53 Asia/Tehran
  • گەیشتنی شاندی پەرلەمانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە سوریا

شاندی پەرلەمانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەوی رابردوو بۆ دیدار و وتووێژ لە گەڵ بەرپرسانی سوریایی گەیشتە دمشقی پێتەختی سوریا .

بەپێی راپۆرتی ئیرنا ، شاندی پەرلەمانیی ئێران بڕیارە لە ماوەی مانەوەی لە سوریا چاوی بکەوێ بە حەمودە سەباغ سەرۆکی پەرلەمانی سوریا ، نەجدە ئیسماعیل جێگری سەرۆکی پەرلەمان ، ئەندامانی تاقمی دۆستایەتی پەرلەمانیی سوریا و ئێران و ئەندامانی لیژنەی عەرەبیی و دەرەکیی پەرلەمانی سوریا  .

 چاوپێکەوتنی فەیسەڵ میقداد جێنشینی وەزیری دەرەوەی سوریا دوایین بەرنامەی شاندی پەرلەمانیی ئێران لە رۆژی یەکشەممە و بەر لە بە جێهێشتنی سوریا دەبێ .

  ئەم شاندە بەر لە سوریا لە لوبنان لە گەڵ بەرپرسان و کەسایەتیەکانی ئەم وڵاتە لە بارەی دوایین گۆڕانکاریەکانی ناوچەکە و رێگاکانی پەرەی پێوەندی دوو قۆڵیی باس وتووێژی کردبوو .