پێداگری کۆنفرانسی یالتا لەسەر داکۆکی لە سووریا
بەشداران لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتی یالتا، لە بەیاننامەی کۆتایی ئەم کۆنفرانسە، لەسەر داکۆکی کردن لە دەوڵەتی سوریا، پێداگرییان کرد .
بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفزیونی مەیادین، بەیاننامەی کۆتایی کۆنفرانسی یالتا کە ڕۆژی یەکشەممە بڵاو کرایەوە، لەسەر دیاریکرانی سازوکارێکی شیاو بۆ دەستەبەرکردنی سات و سەودای بازرگانی لەنێوان شێوە دوورگەی کریمە و سووریا، پێداگری کرا.
لەم بەیاننامەیە هەروەها ڕاگەیەندراوە: چەکدارانی برینداری سوری و منداڵایش لە نەخۆشخانەکانی شێوە دوورگەی کریمە، چارەسەر دەکرێن.
لە بەیانامەی کۆتایی کۆنفرانسی یالیا، پێویستیی لێکدانەوەی هەوڵەکان بۆ تۆکمەوتەواو کرانی ڕەوتی تومارکرانی کۆمپانییەکی هاوبەش بۆ پەرەی بازرگانی لەنێوان سوریا و شێوە دوورگەی کریمەش ، پێداگری لەسەر کرا.
کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ئابووری شاری یالتا لە کریمە، پێنج ساڵ لەمەوبەر وەک ناوەندی نێودەوڵەتی بۆ باس و ڕاوێژ لەبارەی پرسەکانی گەشەی کۆمەڵایەتی و ئابووری دامەزرا کە کۆبوونەوەکانی ساڵانە، تێیدا بەڕێوە دەچێت.
ئەم کونفرانسە لە کۆبوونەوەی ئەمساڵ دا، لەسەر پرسگەلێک وەک بنیات نانی سوریا، گەڵاڵەی هاوکاری لەگەڵ ئەمریکای لاتین و داکۆکی لە کووبا و ڤەنزوئێلا ، لە بەرامبەر سیاسەتەکانی هێرشبەرانەی ئەمریکا، پێداگری کرد بوو .
کۆنفرانسی یالتا لە هەژدەی ئاڤریلەوە هەتا ڕوژی شەممە بیستەمی ئاڤریل بەڕێوە چوو و زۆرتر لە 4500 بەشدار لەوان 800 شاندی بیانی لە 89 وڵات لەو دا بەشدارییان کرد.