پێداگری کۆنفرانسی یالتا لەسەر داکۆکی لە سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i361192-پێداگری_کۆنفرانسی_یالتا_لەسەر_داکۆکی_لە_سووریا
بەشداران لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتی یالتا، لە بەیاننامەی کۆتایی ئەم کۆنفرانسە، لەسەر داکۆکی کردن لە دەوڵەتی سوریا، پێداگرییان کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 21, 2019 12:23 Asia/Tehran
  • پێداگری  کۆنفرانسی یالتا لەسەر داکۆکی لە سووریا

بەشداران لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتی یالتا، لە بەیاننامەی کۆتایی ئەم کۆنفرانسە، لەسەر داکۆکی کردن لە دەوڵەتی سوریا، پێداگرییان کرد .

بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفزیونی مەیادین، بەیاننامەی کۆتایی کۆنفرانسی  یالتا کە ڕۆژی یەکشەممە بڵاو کرایەوە، لەسەر دیاریکرانی سازوکارێکی شیاو بۆ دەستەبەرکردنی  سات و سەودای بازرگانی لەنێوان شێوە دوورگەی کریمە و سووریا، پێداگری کرا.

لەم بەیاننامەیە هەروەها ڕاگەیەندراوە: چەکدارانی برینداری سوری و منداڵایش  لە نەخۆشخانەکانی شێوە دوورگەی کریمە، چارەسەر دەکرێن.

لە بەیانامەی کۆتایی کۆنفرانسی یالیا، پێویستیی لێکدانەوەی هەوڵەکان بۆ تۆکمەوتەواو کرانی ڕەوتی تومارکرانی  کۆمپانییەکی هاوبەش  بۆ پەرەی بازرگانی لەنێوان سوریا و شێوە دوورگەی کریمەش ، پێداگری لەسەر کرا.

کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ئابووری شاری یالتا لە کریمە،  پێنج ساڵ لەمەوبەر وەک  ناوەندی نێودەوڵەتی بۆ باس و ڕاوێژ لەبارەی پرسەکانی گەشەی کۆمەڵایەتی و ئابووری دامەزرا  کە کۆبوونەوەکانی ساڵانە، تێیدا بەڕێوە دەچێت.

ئەم کونفرانسە لە کۆبوونەوەی ئەمساڵ دا، لەسەر پرسگەلێک وەک  بنیات نانی سوریا، گەڵاڵەی هاوکاری لەگەڵ ئەمریکای لاتین و داکۆکی لە کووبا و ڤەنزوئێلا ، لە بەرامبەر سیاسەتەکانی هێرشبەرانەی ئەمریکا،  پێداگری کرد بوو .

کۆنفرانسی یالتا لە هەژدەی ئاڤریلەوە هەتا ڕوژی  شەممە بیستەمی ئاڤریل بەڕێوە چوو و زۆرتر لە 4500  بەشدار لەوان 800 شاندی بیانی لە 89 وڵات لەو دا بەشدارییان کرد.