گەیشتنی یەکەمین پاسەکانی هەڵگری زیارەتکارانی ئێراقی بۆ سووریا دوای پێنج ساڵ
مێدیا ئێراقیەکان باسیان کرد لە چوونی یەکەمین پاسەکانی هەڵگری زیارەتکارانی ئێراقی بۆ سووریا بۆ زیارەتی عەتەباتی عالیات دوای پێنج ساڵ
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەری تەسنیم سەرچاوەیەک لە گاردی سنووری ئێراق ئەمڕۆ دووشەمە ڕایگەیاند دوو پاسی هەڵگری زیارەتکارانی ئێراقی لە ڕێگای زەوینیەوە چوونە ناو خاکی سووریا تا زیارەتی گڵکۆی حەزرەتی زەینەب ( س) بکەن . ئەو سەرچاوە ئێراقیە وتی پا سەکانی هەڵگری زیارەتکارانی ئێراقی لە ڕێگای تێپەڕگای سنووری ئەلقائیم لە سنوروەکانی ئێراق و سووریا چوونە ناو خاکی سووریاوە کە ئەو تێپەڕگایە لە ساڵی 2014 وە کاتی داگیرکرانی شاری قائیم لە لایەن تاقمی تڕوڕیستی داعش داخرا بوو . سنوروە هاوبەشەکانی ئێراق و سووریا لە کاتی پەلاماری ئەندامانی تاقمی تڕوڕیستی داعش بۆ سەر ئەو دوو وڵاتە لە کونتڕۆڵی دەوڵەتەکانی ئێراق و سووریا نەما و ئەندامانی داعش لەو سنوورانە بۆ پەلامار بۆ سەر ناوچەکان و کەسانی سیڤیل کەڵکیان وەر دەگرت . ئەرتەشەکانی سووریا و ئێراق ئەم دواییانە بە یارمەتی موستەشاریی کۆماری ئیسلامی ئێران توانیان دۆسیەی تاقمی تڕوڕیستی داعش لەو دوو ووڵاتە دابخەن .