ھێزی فریاگوزارو یارمەتیی جەماوەریی خەڵکی سووریا بەرەو ئێران وەڕێ خران
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i361415-ھێزی_فریاگوزارو_یارمەتیی_جەماوەریی_خەڵکی_سووریا_بەرەو_ئێران_وەڕێ_خران
دوابەدوای لافاوەکەی ئەم دواییە لە ئێراندا، کۆمەڵێک لە خوێندکاران و فەقیە سوورییەکان وەکوو ھێزی فریاگوزار ھاوڕێ لەگەڵ چەندین گەڵابە یارمەتیی جەماوەری ئەم وڵاتە بۆ لێقەوماوانی دەستی لافاو بەرەو ئێران وەڕێ کەوتن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 25, 2019 12:20 Asia/Tehran
  • ھێزی فریاگوزارو یارمەتیی جەماوەریی خەڵکی سووریا بەرەو ئێران وەڕێ خران

دوابەدوای لافاوەکەی ئەم دواییە لە ئێراندا، کۆمەڵێک لە خوێندکاران و فەقیە سوورییەکان وەکوو ھێزی فریاگوزار ھاوڕێ لەگەڵ چەندین گەڵابە یارمەتیی جەماوەری ئەم وڵاتە بۆ لێقەوماوانی دەستی لافاو بەرەو ئێران وەڕێ کەوتن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، یارمەتییە جەماوەرکانی خەڵکی سووریا بە ھاواھەنگیی نووسینگەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە سووریا پاش بەھەگبەکران بە چەندین گەڵابە بەرەو ئێران وەڕێ خرا.

ئەم یارمەتییانە لە قۆناغی یەکەم دا داگری ھەزار ھەگبەی خۆراکە بۆ بنەماڵە لێقەوماوەکان و زیاتر لە چەندسەد بەتانی کەل و پەلی پێویستی دیکە لە ڕێگای سنوورە زەوینییەکانی عێراقەوە ڕەوانەی ناوچە لافاو ھەڵگرتووەکانی پارێزگای خوزستانی باشووری ڕۆژئاوای ئێران کرا.

کۆمەڵێک لە خۆبەخشانی سووری داگری ژمارەیەک لە فەقیەکانی زانستی ئایینی و خوێندکارانی زانکۆکانی ئەم وڵاتەش لە چوارچێوەی تاقمگەلی جیھادی ڕەوانەی ناوچە لافاوھەڵگرتووەکان کراون.

لەماوەی حەوتەکانی ڕابردوو زانایانی ئایینیی سووری و چینە جۆربەجۆرەکانی خەڵکی سووریا بە ئامادە بوون لە نووسینگەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لەو وڵاتەدا، وێڕای ھاودەردی دەربڕین لەگەڵ گەلی ئێران و ڕادەست کردنی یارمەتیی دراڤی، ئامادە بوونی خۆیانیان بۆ چوون بۆ ئێران و یارمەتی دانی خەڵکی لێقەوماوی ناوچە لافاوھەڵگرتووەکانی ئەم وڵاتە ڕاگەیاند.

بارانبارینێکی دەگمەن لەم دواییەدا، ناوچەکانی باکوور، ڕۆژئاواو باشووری ڕۆژئاوای ئێران لەوانە پارێزگاکانی  گوڵستان، مازەندەران، فارس، لوڕستان و کرماشانی تووشی ھەستانی لافاو کرد. ئەم کارەساتە سروشتییە زیانێکی گیانی و ماڵیی زۆری لێ کەوتەوە و  کۆمەڵێک لە شارومەندانی ئێرانی بوون بە قوربانی .

لەئێستادا بەرپرسانی دەوڵەتی و لەشکری و کاربەدەستانی جۆربەجۆری سەربازیی ئێران بۆ لێکدانەوەی ڕەوشت و داڕشتنی بەرنامە لە ناوچە لێقەوماوەکاندا ئامادەن. نیشتەجێ کردنی جەماوەری لێقەوماو ھەر لە سەرەتای ڕوودانی کارەساتەکە دەستی پێ کراوەو فریاکەوتنی خەڵکی لێقەوماو بە مسۆگەراتی دەوڵەت و سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، ئەرتەش و بەسیج ھەروا بەردەوامە.