چوونە دەری دووهەزار ئاوارەی سوری لە ئۆردوگای "ئەلڕەکبان"
ناوەندی پێکەوە ساچانی ڕووسیا لە سوریا رایگەیاند: نزیک ٢ هەزار ئاوارەی سوری کەلە ئۆردوگای ئەلڕەکبان لە لایەن ترۆریستە ئەمریکیەکانەوە و دەست و پێوەندیەکانیان گەمارۆ دراون، لەم ئۆردوگایە چوونەتە دەر.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی کەناڵی دەنگ و باسی"ڕووسیا ئەلیۆم" ناوەندی پێکەوەساچانی ڕوسیا لە سوریا گوتیشی: هەزارو ٩٨٣ ئاوارەی سوری دوای ئەوەی لە رێگای بوارگەی ئینسانی لە "جەلیب"، ئۆردوگای ئەلڕەکبانیان جێهێشت ، چارەسەرییان بۆ کراوەو مادەی خۆراکی و پێویستیان خراوەتە بەردەست.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ناوەندی پێکەوە ساچانی رووسیا لە سوریا، زیاتر لەسەدا ٦٠ـی ئاوارەکان وا لەژێر گەمارۆی ترۆریستانی ئەمریکایی دان لە ئەلڕەکبان، لەماوەی زەمەنیی کەمتر لە پانزە ڕۆژ لەم ئۆردووگایە دەچنە دەرێ و ئەم ئۆردوگایە ئیتر نامێنێتەوە. لەکاتی دەستپێکرانی چالاکیی بوارگەی جەلیب تا بە ئەمڕۆ پتر لە حەوت هەزار و ٤٠٠ ئاوارە لە ئەلڕەکبان چوونەتە دەر.
لە چوار تا ١٥ـی ئاپریل نزیک چوارهەزار ئاوارەی سوری لە ئۆردوگای ڕەکبان چوونەتە دەر.
ئۆردوگای ڕەکبان لە ناوچەی"ئەلتەنف" لە باشووری ڕۆژهەڵاتی پارێزگای حۆمسی سوریا دایە و لەو دا، ٤٠ هەزار ئاوارەی سوری دەژین و هێزە ئەمریکاییەکان و ترۆریستانی ژێر فەرمانیان، ئیزنی چوونە دەری ئاوارەکان نادەن. ئەمریکا لە ئاوارەکان وەکوو قەڵخانی ئینسانی کەڵک وەردەگرێت؛ بە لەونێک کە ژمارێک لە سەرچاوەکانی بەرهەڵستکار ڕایانگەیاندووە کە ئەمریکا و ترۆریستان خەریکی ڕاکێشانی گەنجەکانن بۆ ئۆردوگای ئەلڕەکبان و ئەوان ڕادەهێنن تا لە ئۆپەراسیۆنی داهاتوو دژی سوپای سوریا کەڵکیان لێوەرگرن.