جەختکردنەوەی ڕاویژکاری ئەسەد لەسەر پاراستنی سەروەری ودەستەڵاتدارتی سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i361477-جەختکردنەوەی_ڕاویژکاری_ئەسەد_لەسەر_پاراستنی_سەروەری_ودەستەڵاتدارتی_سووریا
ڕاویژکاری سیاسی و میدیایی سەرۆک کۆماری سوریا گوتی: دیمەشق لە ڕێبازی پاراستنی سەروەری و دەستەڵاتدارتی ئەم وڵاتە دا چاوپۆشی ناکات لە بستێک لە خاکی سووریا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 26, 2019 13:13 Asia/Tehran
  •  جەختکردنەوەی ڕاویژکاری ئەسەد لەسەر پاراستنی سەروەری ودەستەڵاتدارتی سووریا

ڕاویژکاری سیاسی و میدیایی سەرۆک کۆماری سوریا گوتی: دیمەشق لە ڕێبازی پاراستنی سەروەری و دەستەڵاتدارتی ئەم وڵاتە دا چاوپۆشی ناکات لە بستێک لە خاکی سووریا.

"بەسینە شەعبان"  ڕاویژکاری سیاسی و میدیایی بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریا ڕۆژی پێنجشەممە لە وتوویژ لەگەڵ کەناڵی دەنگ وباسی مەیادین بە ئاماژە دان بە کردەوەی هاوپەیمانەکانی دیمەشق لە خەباتی دژی ترۆریسم گوتیشی: سورییەکان هەر بەوچەشنە کەلە شەڕی دژی ترۆریسم دانیان بە خۆداگرت و بەتاقەت بوون،لە گیرو گرفتەکانی ئابووریش دان بە خۆدا دەگرن.

 ئەو بە ئاماژە بە هەماهەنگیی باشی نێوان ڕووسیا و ئێران لە سوریا دا گوتیشی:  ئەگەر مۆسکۆ و تاران بتوانن لە پێوەندیی خۆیان لەگەڵ تورکیا  بۆ چارەسەریی قەیرانی سوریا کەڵک وەربگرن،دیمەشق پێشوازی لێوە دەکات.

بەسینە شەعبان هەر لەم حاڵەدا بەڕەخنە گرتن لە هەڵوێستەکانی ئانکارا بەرامبەر سوریا بەڕاشکاوی گوتی: تورکیا  پێبەندی ڕێککەوتنی ئاستانە نەبووە لە بارەی ئەدلیب.

 ئەم کاربەدەستە سورییە بە وەبیر هێنانەوەی هەڵوێستەکانی دژی سوریی ئەمریکا و پشتگرییەکانی ڤاشنگتۆن لە ترۆریسم،گوتیشی: لەشکەرییانی ئەمریکایی لە سای یارمەتی دانی ژمارێک لە وڵاتە عەرەبییەکان، ئافرەتان و منداڵانی سوریایی لە ئۆردوگای ئەلڕەکبان دا قۆڵبەست و پشتگری ترۆریستان دەکەن لە ئەلتەنەف .

 ڕاویژکاری سیاسی و میدیایی بەشار ئەسەد گوتی هەندێک لە عەرەبەکان تەریک ماونەتەوە و ھێشتا لەوە تێناگەن کە  شەمەندەفەری جیھان ئەمریکای بەجێ هێشتووە.