جەختکردنەوەی ڕاویژکاری ئەسەد لەسەر پاراستنی سەروەری ودەستەڵاتدارتی سووریا
ڕاویژکاری سیاسی و میدیایی سەرۆک کۆماری سوریا گوتی: دیمەشق لە ڕێبازی پاراستنی سەروەری و دەستەڵاتدارتی ئەم وڵاتە دا چاوپۆشی ناکات لە بستێک لە خاکی سووریا.
"بەسینە شەعبان" ڕاویژکاری سیاسی و میدیایی بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریا ڕۆژی پێنجشەممە لە وتوویژ لەگەڵ کەناڵی دەنگ وباسی مەیادین بە ئاماژە دان بە کردەوەی هاوپەیمانەکانی دیمەشق لە خەباتی دژی ترۆریسم گوتیشی: سورییەکان هەر بەوچەشنە کەلە شەڕی دژی ترۆریسم دانیان بە خۆداگرت و بەتاقەت بوون،لە گیرو گرفتەکانی ئابووریش دان بە خۆدا دەگرن.
ئەو بە ئاماژە بە هەماهەنگیی باشی نێوان ڕووسیا و ئێران لە سوریا دا گوتیشی: ئەگەر مۆسکۆ و تاران بتوانن لە پێوەندیی خۆیان لەگەڵ تورکیا بۆ چارەسەریی قەیرانی سوریا کەڵک وەربگرن،دیمەشق پێشوازی لێوە دەکات.
بەسینە شەعبان هەر لەم حاڵەدا بەڕەخنە گرتن لە هەڵوێستەکانی ئانکارا بەرامبەر سوریا بەڕاشکاوی گوتی: تورکیا پێبەندی ڕێککەوتنی ئاستانە نەبووە لە بارەی ئەدلیب.
ئەم کاربەدەستە سورییە بە وەبیر هێنانەوەی هەڵوێستەکانی دژی سوریی ئەمریکا و پشتگرییەکانی ڤاشنگتۆن لە ترۆریسم،گوتیشی: لەشکەرییانی ئەمریکایی لە سای یارمەتی دانی ژمارێک لە وڵاتە عەرەبییەکان، ئافرەتان و منداڵانی سوریایی لە ئۆردوگای ئەلڕەکبان دا قۆڵبەست و پشتگری ترۆریستان دەکەن لە ئەلتەنەف .
ڕاویژکاری سیاسی و میدیایی بەشار ئەسەد گوتی هەندێک لە عەرەبەکان تەریک ماونەتەوە و ھێشتا لەوە تێناگەن کە شەمەندەفەری جیھان ئەمریکای بەجێ هێشتووە.