بەردەوامیی "ڕاوێژەکانی ئاستانە" بۆ پێکهێنانی لیژنەی یاسای بنەڕەتی سوریا
نێردراوی تایبەتی سەرۆک کۆماری ڕووسیا بۆ کارو باری سووریا ڕایگەیاندووە،خولی تازەی ڕاوێژەکانی ئاستانە لە بارەی سوریا سەبارەت بە پێکهێنانی لیژنەی یاسای بنەڕەتی ئەم وڵاتەیە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی کەناڵی دەنگ وباسی ڕووسیا ئەلیۆم"ئەلێکساندێر لاورێنتیف" نێردراوی تایبەتی سەرۆک کۆماری ڕووسیا بۆکارو باری سوریا، گوتی: لە نێوانئەو بابەتانەی کە لە چوار چێوەی دانیشتنی ئاستانە هاتە ئاراوە، لێکدانەوەی بارودۆخی سوریا و پێکهاتن و دەستپێکرانی کاری لیژنەی یاسای بنەڕەتی ئەولەویەتی سەرەکی دێتە ئەژمار.
ئەلیکساندێر لاورێنتیف گوتیشی، هەروەها مەسەلەکانی هاوپێوەند بە گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ سوریا وبنیات نانەوە، لە وینەی مەسەلەکانی بەرباس لەم کۆبوونەوەیە دا بوو.
بە قسەی لاورێنتیف، هەوڵدان لە بواری پێکهاتنی لیژنەی یاسای بنەڕەتی درێژەی هەیە و ئەمڕۆ هەینی ڕاوێژەکان لەگەڵ "گیرپێدێرسۆن" نێردراوی تایبەتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بۆکارو باری سوریا ئەنجام ئەدرێت کە ئامانجەکەی هەوڵ دانە بۆ رێککەوتن لە سەر هەموو خاڵەکانی هاوپێوەندن بە پێکهێنانی لیژنەی یاسای بنەڕەتییەوە.
ئێران ، ڕووسیا وتورکیا، لە تەشک گرتنی دانووستانەکانی ئاستانە بۆ چارە سەریی قەیرانی سوریا ڕۆڵی سەرەکییان هەیە.
تا ئێستا یانزدە(١١)دانیشتن هاوڕەوت لەگەڵ"دەستپێشخەریی ڕووسیا" بەڕێوە چووە کە یەکێ لەوان لەشاری سووچی دابووە؛ لەهەموو ئەم دانیشتنانە دا لە سەر پێویستیی پاراستنی دەستەڵاتدارەتیی سووریا؛ سەربەخۆیی و سەروەریی ئەم وڵاتە و نەبەردی دژی تاقمە ترۆریستەکان تا لەنێوبردنی تۆکمە وتەواویان جەخت کراوە.