پەلاماری سوپای سووریا بۆسەر بنکە وبارەگای ڕەشەکوژان لە ئەدلیب، حەماو حەڵەب
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i361527-پەلاماری_سوپای_سووریا_بۆسەر_بنکە_وبارەگای_ڕەشەکوژان_لە_ئەدلیب_حەماو_حەڵەب
سوپای سووریا بنکە وبارەگای تیرۆریستەکان لە حەڵەب ، لە باکووری حەما وباشووری ڕۆژئاوای ئەدلیب یان دایە بە ر دەسڕێژ.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 27, 2019 12:24 Asia/Tehran
  • پەلاماری سوپای سووریا بۆسەر بنکە وبارەگای ڕەشەکوژان لە ئەدلیب، حەماو حەڵەب

سوپای سووریا بنکە وبارەگای تیرۆریستەکان لە حەڵەب ، لە باکووری حەما وباشووری ڕۆژئاوای ئەدلیب یان دایە بە ر دەسڕێژ.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری سووریا سانا سوپای سووریا ڕۆژی هەینی لە وەڵام دانەوە بە بنپێکردنی بەردەوانی ڕێککەوتنی ناوچە کەم کێشەکان لە لایەن تیرۆریستەکان لە ئەدلیب ، پەلاماریان کردە سەر بنکەی تیرۆریستەکانی داعش. سوپای سووریا هەروەها بنکەی تیرۆریستەکانی بەرەی نوسرە لە باکووری حەمایان بومباران کرد کە ژمارەیەک لە تیرۆریستەکان کوژران . سوپای سووریا حەشارگەی تیرۆریستەکان لە ڕێفی باکووری حەمای بومباران کرد  کە لەم هەڵمەتە دا ژمارەیەک لە تیرۆریستەکان کوژران . سووریا لە حەوت ساڵی ڕابردوو شایەتی  بوونی گروپە تیرۆریستەکانی پشتیوانی کراو لە لایەن وڵاتانی ڕۆژئاوایی - عەرەبیە کە هەتا ئێستاکە سەدان هەزار کوژراوو ملۆینان ئاوارە لە ناوخۆ ودەرەوەی ئەم وڵاتەی لێکەوتووەتەوە.