کوژرانی ١٦ شەڕڤانی کورد لە باکووری سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i361664-کوژرانی_١٦_شەڕڤانی_کورد_لە_باکووری_سووریا
بە هۆی تەقینەوەی جۆربەجۆر لە شاری ڕەقە لە باکووری سووریا ، ١٦ شەڕوانی کوردی داکۆکی کراو لە لایەن ئەمریکاوە کوژران.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 30, 2019 05:33 Asia/Tehran
  • کوژرانی ١٦ شەڕڤانی کورد لە باکووری سووریا

بە هۆی تەقینەوەی جۆربەجۆر لە شاری ڕەقە لە باکووری سووریا ، ١٦ شەڕوانی کوردی داکۆکی کراو لە لایەن ئەمریکاوە کوژران.

هەواڵدەریی جمهوری ئیسلامی بە گێرانەوە لە ژێدەرە سوورییەکان ڕایگەیاند؛ بە هۆی چەندین تەقینەوە کە شەوی ڕابردوو لە ناوچە و گەڕەکەکانی ڕەقە ڕوویدا شازدە شەڕوانی کورد کوژران و ژمارێکی دیکەشیان بریندار بوون. ئەو ناوچانەی تەقینەوە تێیدا ڕوویداوە پێشتر ناوەندی سەرەکیی چالاکیی گرووپی تیرۆریستیی داعش بوون.

ڕەقە لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا بە جاران بۆتە گۆرەپانی شەڕ و پێکدادان و تەقینەوە دژ بە بنکە و مەتەرێزەکانی هێزەکانی ئەمریکا و هەروەها شەڕوانانی کوردی داکۆکی کراو لە لایەن ئەمریکاوە.

شاری ڕەقە ساڵی ٢٠١٧ پاش بەڕێوەچوونی ئۆپەراسیۆنی هێزە کوردەکانی داکۆکی کراو لە لایەن ئەمریکاوە لە ژێر چنگی داعش ڕزگار بوو.

بەم حاڵەوە دەوڵەت و گەلی سووریا خوازیاری چوونەدەری هێزە ئەمریکاییەکان لە ڕەقە و چەک دانانی شەڕوانانی کورد لەو ناوچەیەدان.

دانیشتوانی ڕەقە رایانگەیاندووە هەتا  هەموو هێزی بیانی و داگیرکەر لە سووریا وەدەر نەنێن ، واز لە خەبات ناهێنن.