ڕەخنەی لاڤرۆف لە هەڕەشەی ئەمریکا لەمەڕ ئازاد کردنی تیرۆریستان لە سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i361686-ڕەخنەی_لاڤرۆف_لە_هەڕەشەی_ئەمریکا_لەمەڕ_ئازاد_کردنی_تیرۆریستان_لە_سووریا
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا بە ڕەخنە لە هەڕەشەی ئەمریکا لەمەڕ ئازاد کردنی تیرۆریستانی گیراو لە سووریا وشداری دا ئەو کردەوەی واشینگتۆن جەنایەت دێتە ئەژمار.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 30, 2019 08:23 Asia/Tehran
  • ڕەخنەی لاڤرۆف لە هەڕەشەی ئەمریکا لەمەڕ ئازاد کردنی تیرۆریستان لە سووریا

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا بە ڕەخنە لە هەڕەشەی ئەمریکا لەمەڕ ئازاد کردنی تیرۆریستانی گیراو لە سووریا وشداری دا ئەو کردەوەی واشینگتۆن جەنایەت دێتە ئەژمار.

بە پێی ڕاپۆرتی ئسپۆتینک؛ "سێرگەیی لاڤرۆڤ" لە کۆبوونەوەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە مۆسکۆ وتی؛ دەبێ سەرنجی ئەوە بدەین کە ڕۆژاواییەکان بەتایبەت ئەورووپاییەکان لە ستراتژییەکی دووفاقیدا نایانهەوێ هیچکام لەو تیرۆریستە بیانییانەی قەبووڵ کەن کە ئەمریکاییەکان و یان کوردەکان لە ڕۆخی ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فورات قۆڵبەستیان کردوون.

لاڤرۆڤ وتیشی ئەمریکا هەوڵ دەدات دەوڵەتی ئێراق رازی بکات بە وەرگرتنی ئەو تیرۆریستانە.

ئەو قسانە پاش  ئەوەی بڵاو بوویەوە کە کۆشکی سپی رایگەیاند زیاتر لە هەزار تیرۆریستی گیراو لە سووریا دەبێ بگەڕێندرێنەوە  بۆ ئەورووپا.

زۆربەی وڵاتانی ئەورووپایی نەیارەتییان دەربڕیوە بەرامبەر بەو بڕیارەی ئەمریکا.

قەیران لە سووریا لە ساڵی ٢٠١١ـەوە بە پەلاماری بەربڵاوی گرووپە تیرۆریستییەکانی داکۆکی کراو لە لایەن عەرەبستان، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیان لە پێناو گۆڕینی هاوکێشەکانی ناوچە بە سوودی ڕژێمی زایۆنی دەست پێبوو.

سوپای سووریا ئەمدواییە توانی بە یارمەتیی راوێژکارانی سەربازیی کۆماری ئیسلامیی ئێران و داکۆکیی ڕووسیا دۆسییەی گرووپی تیرۆریستیی داعش لەم وڵاتە داخات.