سوپای سووریا مۆڵگەی تیرۆریستانی کردە ئامانج
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i361790-سوپای_سووریا_مۆڵگەی_تیرۆریستانی_کردە_ئامانج
سوپای سووریا لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە پێشێلکرانی بەردەوامی ڕێککەوتنی پێکھاتنی ناوچەی کەم ئاڵۆزی لە لایەن تاقمە تیرۆریستەکانەوە ، مۆڵگەکانی لە پارێزگاکانی ئیدلەعب و حەما کردنە ئامانج.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 02, 2019 08:07 Asia/Tehran
  • سوپای سووریا مۆڵگەی تیرۆریستانی کردە ئامانج

سوپای سووریا لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە پێشێلکرانی بەردەوامی ڕێککەوتنی پێکھاتنی ناوچەی کەم ئاڵۆزی لە لایەن تاقمە تیرۆریستەکانەوە ، مۆڵگەکانی لە پارێزگاکانی ئیدلەعب و حەما کردنە ئامانج.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، سوپای سووریا ڕۆژی چوارشەممە بنکەو بارەگای تیرۆریستانی «پارتی تورکستانی»ی لە ناوچەی «ئەلمەنتار»و « گردی خیتاب» لە گردوپەڕی شاری « جسرۆشغور» لە باشووری ڕۆژئاوای «ئیدلەب» کردە ئامانج کە لە ئەنجام دا کۆمەڵێک لە تیرۆریستان کوژران و یان بریندار بوون.

سوپای سووریا لە باکووری حەماش بە موشەک و تۆپخانە مۆڵگەکانی تاقمە تیرۆریستەکانی «بەرەی نوسرە»و «پارتی تورکستانی»ی کردە ئامانج کە ئەمەش کوژرانی کۆمەڵێک لە تیرۆریستانی لێ کەوتەوە.

قەیرانی سووریا لە ساڵی دووهەزاو یازدەوەو قەیرانی عێراقیش لە ساڵی دووهەزاروچواردەو لە ئەنجامی هێرشی بەربڵاوی ئەو تاقمە تیرۆڕیستیانەی کە لە لایەن عەرەبستان و ئەمریکاو هاوپەیمانەکانیان لەوانە تورکیاوە لایەنگرییان لێ دەکرێت بە مەبەستی  ڕوخاندنی دەوڵەتی یاسایی بەشار ئەسەدو گۆڕینی هاوسەنگیی ناوچەکە بە قازانجی ڕژێمی زایونی دەستی پێ کراوە ، کە لە ئەنجامی گیان بەختکاریی سوپاو جەماوەری سووریا و یارمەتییە موستەشارییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەو پیلانانەی دوژمنان پووچەڵ بووەتەوە.