هێرشی سوپای سوریا بۆسەر مۆڵگەی ڕەشەکوژانی بەرەی نوسرە
سوپای سوریا مۆڵگەو پێگەکانی گرووپی ترۆریستیی بەرەی نوسرەی لەشاری حەماە کردە ئامانج.
بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ وتەلەفزیۆنی ئێران، سوپای سوریا رۆژی هەینی لە کاردانەوە بە پێشێلکرانی ڕێککەوتننامەی ناوچەی کەمکرانی کێشە لەلایەن ترۆریستانی بەرەی نوسرە، ناوەندەکانی گردبوونەوەو حەوانەوەی ئەوانی لەناوچەگەلێکی شاری حەماە لەباکوری رۆژاوای سوریا کردە ئامانج کە ژمارێک لە دەس و پێوەندیەکانی ئەو گرووپە ڕەشەکوژە کوژران.
سوریا لە حەوت ساڵی ڕابردوودا شایەتی ئامادەبوونی گرووپە ترۆریستییە پاڵپشتیکراوەکانی وڵاتانی رۆژاوایی-عەرەبییە کە تائێستا بەسەدان هەزار کوژراو و بەملوێنان ئاوارەی لەناوخۆ و دەرەوەی ئەو وڵاتە لێکەوتووەتەوە.
بەپاڵپشتیی وڵاتانی دۆست و تەوەری خۆڕاگری، حکومەت و گەلی سوریا لەدوو ساڵی ڕابردوودا زۆربەی ناوچە داگیرکراوەکانی لە کۆنترۆڵی ترۆریستان ڕزگار کرد وباقی ترۆریستان لە بەشگەلێکی باکوری سوریا خۆیان حەشار داوە.