سووریا بەڕێوە چوونی کۆنفرانسی بەناو" عەشایری سووری" بە خەیانەت زانی
وەزاڕەتی دەرەوەی سووریا بەڕێوە چوونی کۆنفرانسی بە ناو" عەشایری سووری ؛لە شاری داگیر کراوی " عەین عیسا " لە باکووری ئەم وڵاتەی بە نیشانەی خەیانەت وبەکرێگیراوی بڕیک زانی.
میلیشیا کوردەکانی ناودار بە هێزەکانی سووریای دێموکراتیک حەسەدە سەربە ئەمریکا ڕۆژی یەنی کۆنفرانسێکیان بە ناوی عەشایر لە ناوچەی عەین عیسا لە پارێزگەی ڕەقە لە ناوچەی تل ئەبیەز لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا بەڕێوە برد. بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕەسمی سووریا سان ، وەزاڕەتی دەرەوەی سووریا بە ئاماژەدان بە نەیارەتی عەشایری بە ڕەسەنی سووریایی لەگەڵ ئەم کۆنفرانسە کە لە لایەن بە کرێگیراوانی ئەمریکایی بەڕێوە چوو ، وتی: بەڕێوە بردنی هەرجۆرە کۆبوونەوەیەکی ڕەگەزیانە ودووبەرەکی نانەوانە بە بێ گومان تاوانە وئاکامێکیشی نابێت.وەزاڕەتی دەرەوەی سووریا هەروەها لە وڵاتانی رۆژئاوایی داوای کرد بە بڕیارنامەکان ویاساوڕێساکانی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕیکخراوی نەتەوەکان کە لە سەر گرینگایەتی یەکپارچەیی خاکی، دەسەڵاتدارەتی وسەربەخۆیی سووریا پیداگری دەکات، پێبەند بن . بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ناوچەکانی ژێر داگیر کاری لەوان ، عەین عیسا ، لە باکووری ئەم وڵاتە لە ماوەی ڕۆژەکانی ڕابردوو شایەتی بەڕێوە چوونی بەرنامەی ناڕەزایەتی دەربڕینانە لەبەر نەبوونی ئاسایش، مرۆڤ ڕفێنی وکوشتن وتیرۆر بوو کە لە ڕەوتی ئەوەدا سێ کەسی ناڕازی لەبەر تەقەی هێزەکانی حەسەدە کوژران . پیشتریش دوابەدوای پەلاماری ئەندامانی حەسەدە بۆسەر ناڕازیان لە گوندی " ئەلزمان " کە خوازیاری دەرکرانی ئەم ئەندامانن ، سێ کەسی ناسەربازی کوژران .