وشداریی یەکێتی ئوروپا لەمەڕ بارودۆخی ئیدلەبی سوریا
یەکێتی ئوروپا لەبارەی تەشەنای کێشە و ئاڵۆزیی لە پارێزگای ئیدلەبی سوریا وریایی دا.
بەپێی ڕاپۆری ڕووسیا ئەلیەوم؛ یەکێتی ئوروپا رۆژی شەممە بەبڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک لەبارەی تاوسەندنی کێشە لە پارێزگای ئیدلەبی سوریا وریایی دا و داوای لەهەموو لایەنەکان کرد داکۆکی بکەن لە ناردنی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ کەسانی سیڤیلی سوری کە ژیانێکی سەختیان هەیە.
لەو بەیاننامەدا جەخت کراوە لەسەر درێژەی داکۆکیی یەکێتی ئوروپا لە هەوڵەکانی "گی یێر پدرسۆن" نوێنەری ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ کاروباری سوریا لە ئاراستەی دەسڕاگەیشتن بە ڕێکاری راستەقینەو گشتداگر بۆ کۆتایی هێنان بە تێکهەڵچوونەکان لە ئیدلەب.
پارێزگای ئیدلەب بە سێ ملوێن کەس حەشیمەت، ئێستا بووە بەتەنیا ناوەندی کۆبوونەوەی ترۆریستان و نەیارانی چەکداری حکومەتی یاسایی سوریا.
حکومەتی ئەمریکاو هاوپەیمانانی لەلایەنگرانی سەرەکیی گرووپە ترۆریستییەکان لە سوریان.