ئازادکردنەوەی چەند گوند لە گردو پەڕی حەماە لەلایەن سوپای سوریاوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i362053-ئازادکردنەوەی_چەند_گوند_لە_گردو_پەڕی_حەماە_لەلایەن_سوپای_سوریاوە
سوپای سوریا بە کەڵک وەرگرتنلە پۆششی بەربڵاوی تۆپخانە و هێزی ئاسمانیی خۆی، چەند گوندی لە نزیک باکووری ڕۆژئاوای حەماە ئازاد کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 07, 2019 11:19 Asia/Tehran
  • ئازادکردنەوەی چەند گوند لە گردو پەڕی حەماە لەلایەن سوپای سوریاوە

سوپای سوریا بە کەڵک وەرگرتنلە پۆششی بەربڵاوی تۆپخانە و هێزی ئاسمانیی خۆی، چەند گوندی لە نزیک باکووری ڕۆژئاوای حەماە ئازاد کرد.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتیی ڕۆژی سێشەممەی کەناڵی ئەلعالەم؛ سوپای سوریا  لە درێژەی ئۆپەراسیۆنیی خۆی لە گردو پەڕی باکوور و باکووری ڕۆژئاوای حەماە گوندەکانی "ئەلبانە"و"تەلعۆسمان"ـی ئازاد کرد و بە پێشڕەوی خۆی بەرەو ناوچەی "کەفەرنەبوودە" درێژەی دا.

 فڕۆکە جەنگییەکانی سوریایش مۆڵگەی ترۆریستان لە ناوچەکانی "ئەللەتامەنە"،"کەفەرزیتا"،"قەلای ئەلمەزیق"،"ئەلحوویز" گرتە ژێر ئاگری خۆاین دا لە ناویان بردوون.

 لە چەند ڕۆژی ڕابردوو بە هۆی تاوسەندنەوەی پێشێلکرانیی ئاگر بڕ لە پارێزگاکانی حەڵەب، حەماە و ئەدلێب لە لایەن ترۆریستانەوە، سوپای سوریا و فڕۆکە جەنگییە ڕووسییەکان مۆڵگەی ترۆریستانیان لەم ناوچەگەلە گرتە ژێر ئاگری قوورسی خۆیان دا.

ژمارێک لە تاقمە ترۆریستییەکان لە شارۆچکەکان و گوندەکانی باکووری پارێزگای حیماە ولە ستانی "ئەدلیب" ماونەتەوە. سوپای سوریا تابە ئێستا بە ئەنجامدانیی ئۆپەراسیۆنی جۆر بە جۆر ژمارێکی زۆر لە ترۆریستانی کوشتووەو بەتەمای لەناوبردنیی تۆکمە وتەواوی ئەوانە.