رزگار کرانی دوو گوند لە باشوری ئیدلب لە لایەن سوپای سووریاوە
سوپای سووریا ڕۆژی شەممە دەستی گرت بە سەر دوو گوندی باشووری پارێزگای ئیدلیب کە لە ژێر چنگی گرووپە تیرۆریستییەکاندا بوون.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی رادیۆ و تەلەڤزیۆپی ئێران؛ فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای سووریایش بە توندتر کردنەوەی پەلامارەکانیان دژ بە تیرۆریستانی سەقامگیر لە ئئیدلیب، هەممارەکان، تۆپخانە و تاوەرەکانی چاوەدێریی ئەو هێزانەیان دایە بەر پەلامار.
شەڕ و پێکدادانی نێوان سوپای سووریا و تیرۆریستان لە گوندی " ئارما" و "میدن غەزاڵ" لە باشووری ئیدلیب هێشتا هەر درێژەی هەیە.
سوپای سووریا ڕۆژی هەینی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند جم و جۆڵی تیرۆرسیتان لە ئیدلیب و ناوچەکانی دەڤەری ئیدلیبی لە ژێر چاوەدێریدایە و بە توندی وەڵامیان دەداتەوە.
پارێزگای ئیدلیب دوایین بنکەی تیرۆریستانە لە سووریا.
قەیران لە سووریا لە ساڵی ٢٠١١ـەوە بە پەلاماری بەربڵاوی گرووپە تیرۆریستییەکانی داکۆکی کراو لە لایەن عەرەبستان، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیان لە پێناو گۆڕینی هاوکێشەکانی ناوچە بە سوودی ڕژێمی زایۆنی دەست پێبوو. لە قەیرانی ٨ ساڵەی سووریادا زیاتر لە ١٢ ملوێن کەس لە حەشیمەتی ئەم وڵاتە ئاوارە بوون.
سوپای سووریا ئەمدواییە توانی بە یارمەتیی راوێژکارانی سەربازیی کۆماری ئیسلامیی ئێران و داکۆکیی ڕووسیا دۆسییەی گرووپی تیرۆریستیی داعش لەم وڵاتە داخات.
گرووپە تیرۆریستییەکانی دیکەیش لە تیاچووندان.