سەرۆک وەزیرانی سوریا: شەڕی ڕزگارکرانی ئیدلەب دەس پێ بووە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i362397-سەرۆک_وەزیرانی_سوریا_شەڕی_ڕزگارکرانی_ئیدلەب_دەس_پێ_بووە
سەرۆک وەزیرانی سوریا وتی: هەڵمەتی ڕزگارکرانی ئیدلەب(باکوری سوریا) بەهەوڵ و کۆششی هێزە چەکدارەکان دەس پێ بووەو پیلان و دهۆکانی رۆژاوا و گرووپە تەکفیریەکان ڕێگر نابێ لەبەردەم ئەو هەڵمەتەدا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 13, 2019 11:48 Asia/Tehran
  • سەرۆک وەزیرانی سوریا: شەڕی ڕزگارکرانی ئیدلەب دەس پێ بووە

سەرۆک وەزیرانی سوریا وتی: هەڵمەتی ڕزگارکرانی ئیدلەب(باکوری سوریا) بەهەوڵ و کۆششی هێزە چەکدارەکان دەس پێ بووەو پیلان و دهۆکانی رۆژاوا و گرووپە تەکفیریەکان ڕێگر نابێ لەبەردەم ئەو هەڵمەتەدا.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران(ئیسنا)؛ بەگێڕانەوە لە سوریا نیوز، "عیماد خەمیس" سەرۆک وەزیرانی سوریا رۆژی یەکشەممە بەئاماژە بەوەی کە دەمشق بۆ بەرەوڕووبوونەوەی ئیستعماری رۆژاوا بە سەرکردایەتی ئەمریکا بەرەوڕووی شەڕێکی نوێی ئابوریی بووە، وتی: سوریا لەهەوڵی شکاندنی گەمارۆی ئەمریکایە کە بەئامانجی لەگوشارنانی ئابوری و دنەدانی خەڵکی سوریا دژ بە حکومەت ئەنجام دەگرێ.

سەرۆک وەزیرانی سوریا بەئاماژە بەوەی کە بەرەوڕووبوونەوەی گەمارۆی ئەمریکاو هاوپەیمانانی، خۆی شەڕێکە کە پێویستیی بە کردەی نائاسایی هەیە بەمەبەستی دابین کرانی پێداویستییە هاوردەیی و ناهاوردەییەکان، جەختی کرد لەسەر پێداچوونەوەی تۆکمەو تەواو بە شێواز و ڕێکارەکانی سەرمایەنانەوەو سودوەرگرتن لە سەرچاوەو سامانی وڵات.

ناوبراو بەدەربڕینی هیواداریی لەمەڕ توانا وپتانسێلی ڕێکخراوەکان و خەڵکی سوریا بۆ زاڵبوون بەسەر گەمارۆی سەپێندراوی گرووپە دوژمنکارەکان بەتایبەت ئەمریکا وتی: دەسپێکرانەوەی بەرهەم هێنان لەناوچە تازە ڕزگارکراوەکان، پێویستە.

پێشتریش "پائۆلۆ سێرجیۆ پین یەهرو" سەرۆکی کۆمیتەی سەربەخۆی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی لەبارەی پێشێلکرانی مافی مرۆڤ لە سوریا، بایکۆت و ئابلۆقەی یەکلایەنەی ئەمریکاو ئوروپا بەدژ دەمشقی بەنایاسایی زانی.

هاوتەریب لەگەڵ تەشەنای پیلانە سەربازیی و سیاسیەکانی ئەمریکا دژ بە سوریا لەساڵی٢٠١١، ئەو وڵاتە کەوتۆتە بەر پیلانە ئابورییەکانی دەوڵەتانی رۆژاواش.