ڕاوێژکاریی سەرانی ڕووسیا و تورکیا سەبارەت بە دوایین ڕووداو و گۆرانکارییەکانی سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i362470-ڕاوێژکاریی_سەرانی_ڕووسیا_و_تورکیا_سەبارەت_بە_دوایین_ڕووداو_و_گۆرانکارییەکانی_سووریا
سەرۆک کۆمارانی ڕووسیا و تورکیا لە وتووێژێکی تەلەفوونی سەبارەت بە دوایین ڕووداو و گۆرانکارییەکانی سووریا و بەتایبەت دوایین ڕوداوەکانی پارێزگای ئیدلیب بیر و ڕایان گۆڕییەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 14, 2019 11:36 Asia/Tehran
  • ڕاوێژکاریی سەرانی ڕووسیا و تورکیا سەبارەت بە دوایین ڕووداو  و گۆرانکارییەکانی سووریا

سەرۆک کۆمارانی ڕووسیا و تورکیا لە وتووێژێکی تەلەفوونی سەبارەت بە دوایین ڕووداو و گۆرانکارییەکانی سووریا و بەتایبەت دوایین ڕوداوەکانی پارێزگای ئیدلیب بیر و ڕایان گۆڕییەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ نووسینگەی مێدیایی کۆشکی کرێملین ڕایگەیاند ؛ "ڤیلادیمیر پوتین" و "ڕەجەب تەیب ئەردوغان"  ئێوارەی دووشەممە لە وتووێژێکی تەلەفوونیدا، سەبارەت بە پرسە گرینگەکانی باروودۆخی قەیرانیی سووریا بیر و ڕایان گۆڕییەوە.

دوو لایەن هەروەها چڕیان کردەوە لە سەر باروودۆخی ناوچەی ئەمنی ئیدلیب بە سەرنج دانی زۆر بوونی رادەی بنپێ کرانی ئاگربڕ لە لایەن گرووپە چەکدارەکانەوە.

پوتین و ئەردوغان لەو وتووێژە تەلەفوونییەدا سەبارەت بە پرس و بابەتی گرینگ لە پێوەندییە دوولایەنەکاندا لە بواری سیاسی، ئابووری و بازرگانی و ژمارێک پرسی نێودەوڵەتیش بیر وڕایان گۆڕییەوە.

ئیدیلیب پارێزگایەکە لە باکووری ڕۆژاوای سووریا کە بە سێ ملوێن حەشیمەت ئێستاکە بووە بە تەنیا  مەکۆی تیرۆریستان و نەیارانی دەوڵەتی یاسایی سووریا.

پێش هێرشی گەورە و بەربڵاوی سوپای سووریا بۆ سەر ئەم ناوچەیە، ئانکارا داوای لە مۆسکۆ کرد لە ترسی وەڕێ کەوتنی بە ملوێنان ئاوارە بەرەو تورکیا دەرفەتی پێویست بەم وڵاتە بدات  بۆ جیا کردنەوەی تیرۆریستان لە نەیاران.

پوتین هەرچەن داخوازەکەی ئەردوغانی ڕەت نەکردەوە بەڵام وتی کە ڕەوشەکە ناتوانێ تا هەتایە هەروا بمێنێتەوە و دەبێ یەکلا بکرێتەوە.