نیگەرانیی ڕووسیا لە ئامادەبوونی ئەمریکا لە سوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i362539-نیگەرانیی_ڕووسیا_لە_ئامادەبوونی_ئەمریکا_لە_سوریا
جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وتی : موسکو لە ئامادەبوونی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی فوراتی سوریا نیگەرانە، چونکە ئەم کارەی کۆشکی سپی بە دزی سەروەری و دەسەڵاتی خاکی سوریا دەزانێ.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 15, 2019 15:18 Asia/Tehran
  • نیگەرانیی ڕووسیا لە ئامادەبوونی ئەمریکا لە سوریا

جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وتی : موسکو لە ئامادەبوونی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی فوراتی سوریا نیگەرانە، چونکە ئەم کارەی کۆشکی سپی بە دزی سەروەری و دەسەڵاتی خاکی سوریا دەزانێ.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕووسیا ئەلیەوم، سێرگێئی  ریابکوڤ ف  جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وتی : ئێران، تورکیا و ڕووسیا  وەک وڵاتانی دەستەبەرکەری ڕەوتی ئاستانە، بۆ چارەسەر کردنی قەیرانی سوریا لە ئاستی سیاسی و بەکردەوەیی هەمیشە وتووێژ دەکەن.

سێرگێئی ریابکوڤ  وتی : ڕووسیا لە تەنیشت تورکیا، ئێران و نوێنەری تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە سوریا لە پێناو پێکهاتنی لیژنەی هاوبەشی یاسای بنەڕەتی لەنێوان لایەنەکانی سوری دا هەوڵ دەدات هەتا ئەم لیژنەیە بۆ چاکسازی دەستوور لەم وڵاتە ، ڕوانگەیەکی یەکپارچەی دەست کەوێ.

لەلایەکی دیکەوە، ولادیمیر پوتینی سەرۆکی ڕووسیا جارێکی تر لە چاوپێکەوتن لەگەڵ مایک پۆمپێئوی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە شاری سووچی لەسەر پێویستی سەروەری و دەسەڵاتی خاکی سوریا، پێداگری کرد.