پەلاماری بێ ئاکامی ترۆریستان بۆسەر شارەکانی "نبل" و"ئەلزەهرا"ی سوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i362996-پەلاماری_بێ_ئاکامی_ترۆریستان_بۆسەر_شارەکانی_نبل_و_ئەلزەهرا_ی_سوریا
پەلاماری گرووپی ترۆریستیی تەحریروشام سەربە بەرەی نوسرە بۆسەر شارە شیعەنشینەکانی نبل و ئەلزەهرا لە باکوری حەڵەبی سوریا، بێ ئاکام مایەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 25, 2019 12:38 Asia/Tehran
  • پەلاماری بێ ئاکامی ترۆریستان بۆسەر شارەکانی

پەلاماری گرووپی ترۆریستیی تەحریروشام سەربە بەرەی نوسرە بۆسەر شارە شیعەنشینەکانی نبل و ئەلزەهرا لە باکوری حەڵەبی سوریا، بێ ئاکام مایەوە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا بەگێڕانەوە لە میدیا ئەهلیەکانی پارێزگای حەڵەب، هێزەکانی سوپاو جەماوەریی سوریا لە هەڵمەتێکدا پەلاماری شەوی هەینیی گرووپی ترۆریستیی بەرەی نوسرەو دەس و پێوەندییە هاوپەیمانەکانی لە شارۆچکەی "بیانون" لەباکوری ئەو پارێزگایە بۆسەر پێگەو بارەگاکانی بەرەڤانیکارانی شاری ئەلزەهرا لە گردووپەڕی ئاوایی "معرسە ئەلخان" بەرپەرچ دایەوە کە بەهۆیەوە ژمارێک ترۆریست کوژران و بریندار بوون.

لەچەند مانگی ڕابردوودا گرووپە ترۆریستییەکان، پاش ئەوەی چەندین جار لەهەمبەر سوپای سوریا شکستیان هێنا، پتر لەڕابردوو ڕوویان کردۆتە پەلاماری بەهاوەن و مووشەکی بۆسەر شارەکانی ئەو وڵاتە کە بەهۆیانەوە ژمارێکی زۆری شارومەندانی سوری بەتایبەت ژن ومنداڵ کوژراون و یان بریندار بوون.

سوریا لە حەوت ساڵی ڕابردوودا شایەتی شەڕی ناوخۆ و ئامادەبوونی گرووپە ترۆریستییە داکۆکی کراوەکان لەلایەن ژمارێک وڵاتی رۆژاوایی-عەرەبییە کەتائێستا ئەو قەیرانە، بەسەدان هەزار کوژراو و بەملوێنان ئاوارەی لەناوخۆ ودەرەوەی ئەو وڵاتە بەدواوە بووە.