وەلید موعەلیم: گەمارۆی ئابوریی ئەمریکا لەدژ سوریا جۆرێک ترۆریزمە
وەزیری دەرەوەی سوریا وتی: گەمارۆ وئابلۆقەی ئابووریی ئەمریکا و ژمارێک وڵاتی ئەندامی یەکێتی ئوروپاو ناوچە لەدژ خەڵکی سوریا، جۆرێک لەترۆریزمە.
بەپێی ڕاپۆری کەناڵی ئەلعالەم، وەلید موعەلیم رۆژی چوارشەممە لەپەرلەمانی سوریا وتی: گەمارۆی ئابووریی ئەمریکا وژمارێک وڵاتی ئەندامی یەکێتی ئوروپا وناوچە لەدژ سوریا جگە لە کۆمپانیا چالاکەکان لەسوریا، چین و توێژەکانی خەڵکی ئەو وڵاتەشی کردۆتەئامانج.
موعەلیم وتیشی: رۆژاوا بەپێش گرتن بەهاوبەشیی وڵاتانی خاوەن سەرمایە لەبنیات نانەوەی سوریا هەوڵ دەدەن شەڕ لەو وڵاتە درێژ بکەنەوە.
وەلید موعەلیم بەپێداگری لەسەر ئەوەی کە گەلی سوریا سەلماندوویەتی کە نەتەوەیەکی کەم وێنەیە لە خۆڕاگریی و پشوودرێژیدا، وتی: سەرکەوتنی یەکجاریی بەسەر ترۆریستان نزیکە.
قەیران لە سوریا لەساڵی٢٠١١وە بەهێرشی بەربڵاوی گرووپە ترۆریستییەکانی جێی داکۆکیی عەرەبستان، ئەمریکاو هاوپەیمانانیان بۆ گۆڕینی هاوکێشە ناوچەییەکان بەقازانجی رژیمی زایۆنی دەس پێ بوو.
سوپای سوریا لەم دواییەدا بەیارمەتیی راوێژکارانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران و داکۆکیی ڕووسیا توانی دۆسییەی گرووپی ترۆریستیی داعش لەو وڵاتە ببەستێ.
گرووپە ترۆریستییەکانی دیکەش خەریکە شکست دێنن.