تەقینەوەی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو لە حەڵەبی سوریا ، ٣٥ کوژراو و بریندار
حوزهیران 03, 2019 05:23 Asia/Tehran
تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە شاری ئەعزاز لە باکووری پاێزگەی حەڵەب ی باکووری سوریا ، ١٣ کوژراو و ٢٢ برینداری لێکەوتەوە .
بە پێی راپورتی ئیرنا ، ئەم تەقینەوە شەوی رابردوو لە نزیک بازاڕی ئاسنگەران لە ناوەندی شاری ئەعزاز روویدا .
ھێشتا ھیچ کەس یان گروپێک بەرپرسایەتی ئەم تەقینەوەی نەگرتووەتە ئەستۆ .
شاری ئەعزاز لە باکووری پارێزگەی حەڵەبی سوریا لە ژێر کۆنتڕۆڵی تاقمی تیرۆریستیی ئەرتەشی ئازاددایە کە لە لایەن تورکیاوە داکۆکیی لێدەکرێ .
سەرپەیڤ