ڕووسیا و تورکیا ڕێککەوتن لەسەر دامەزرانی ئاگربڕ لە ئیدلیب
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i363940-ڕووسیا_و_تورکیا_ڕێککەوتن_لەسەر_دامەزرانی_ئاگربڕ_لە_ئیدلیب
وەزارەتی بەرەڤانیی ڕووسیا باسی ڕێککەوتنی مۆسکۆ و ئانکارای کردووە لە سەر دامەزرانی ئاگربڕ لە پارێزگای ئیدلیب هەڵکەوتوو لە باکووری ڕۆژاوای سووریا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 13, 2019 10:26 Asia/Tehran
  • ڕووسیا و تورکیا ڕێککەوتن لەسەر دامەزرانی ئاگربڕ لە ئیدلیب

وەزارەتی بەرەڤانیی ڕووسیا باسی ڕێککەوتنی مۆسکۆ و ئانکارای کردووە لە سەر دامەزرانی ئاگربڕ لە پارێزگای ئیدلیب هەڵکەوتوو لە باکووری ڕۆژاوای سووریا.

وەزارەتی بەرەڤانیی ڕووسیا شەوی پێنجشەممە ڕایگەیاند ڕوسیا و تورکیا توانیویانە لە نێوان هێزەکانی دەوڵەتی سووریا و نەیاران لە پارێزگای ئیدلیبی سووریا ئاگربڕی  تەواو دامەزرێنن.

وەزارەتی بەرەڤانیی ڕووسیا ڕاشکاوانە رایگەیاند؛ ئەم ئاگربڕە ناوچەی کەم کێشە لە پارێزگای ئیدلیب دەگرتەوە و بۆتە هۆی دابەزینی بەرچاوی توند و تیژی.

پارێزگای ئیدلیب بە پێی ڕێککەوتنی سێ وڵاتی ئێران، ڕووسیا و تورکیا لە کۆبوونەوەی ئاستانەی چوارەم، ناسراو بە پەیمانی "ناوچەکانی کەم کردنەوەی کێشە" لە ڕیزی ناوچەکانی ئاگربڕدایە بەڵام ئۆپەراسیۆنی دژ بە گرووپە تیرۆریستییەکان لەوان بەرەی نووسرە ئەو ئاگربڕە ناگرێتەوە.

پارێزگای ئیدلیب دوایین بنکەی تیرۆریستان لە سووریا دێتە ئەژمار.