کەوتنە خوارەوەی دووفڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی پەلاماردەری پێگەی حەمیمیم لە سوریا
سەرۆکی ناوەندی هەماهەنگیی ڕووسیا لە پێگەی حەمیمیم لە ڕۆژئاوای سوریا باسی کاردانەوەی بەرەڤانیی ئاسمانی رووسیای کرد لە حاند پەلاماری فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ترۆریستان بۆ سەر پێگەی حەمیمیم لە پارێزگای لازقییە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕووسیا ئەلیۆم، "ئەلیکسی باکین" سەرۆکی ناوەندی هەماهەنگی ڕووسیا لە پێگەی حەمیمیم ڕۆژی چوار شەممە لە بەیاننامەیەک دا بە ئاماژە بە پێوشوێنگیران و خستنەخوارەوەی دوو فڕٶکەی بێ فڕۆکەوانی ترۆریستان کەلە باشووری رۆژئاواوە نزیک بوون لە پێگەی ڕووسیا،گوتی: ئەگەری دووپات بوونەوەی جمو جووڵی ترۆریستان بەکەڵک وەرگرتن لە ماددە ژاراوییەکان لە بەشی باشووری ناوچەی کەمکردنەوەی ئالۆزی لە ئەدلێب لەئارادایە بۆ ئەوەی دواتر هێزە دەوڵەتیەکانی سوریا بە کەڵک وەرگرتن لە چەکی کیمیاوی دژی کەسانی سێڤیل تۆمەتبار بکەن. ئەمریکا و میدیاکانی سەربە تاقمە ترۆریستییەکان ١٩ مای بانگەشەیان کردووە، دەوڵەتی سوریا لە گردو پەڕی "لازقییە"ی باکووری ڕۆژئاوای ئەم وڵاتە لە چەکی کیمیاوی کەڵکی وەرگرتووە.