کوژرانی دەیان ترۆریست لەباکووری رۆژاوای سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i364675-کوژرانی_دەیان_ترۆریست_لەباکووری_رۆژاوای_سووریا
لەهەڵمەتی سوپای سوریا لەباکوری رۆژاوای ئەو وڵاتە، حەفتا ترۆریست کوژران.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 28, 2019 12:11 Asia/Tehran
  • کوژرانی دەیان ترۆریست لەباکووری رۆژاوای سووریا

لەهەڵمەتی سوپای سوریا لەباکوری رۆژاوای ئەو وڵاتە، حەفتا ترۆریست کوژران.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی کەناڵی ئەلعالەم، تاقمە ترۆریستییەکان شەوی پێنج شەممە بەشێوەی هاوکات هێرشیان کردەسەر بنکەو بارەگاکانی سوپای سوریا لە شارۆچکەی "کفرنەبودە" لەباکوری پارێزگای حەماەو شارۆچکەکانی "ئەلقەسابیەو قیراتە" لەباشوری پارێزگای ئیدلەب هەڵکەوتوو لەباکوری رۆژاوای ئەو وڵاتە.

یەک لە فەرماندەرانی سوپای سوریا وتی: سوپای سوریا بەیارمەتیی فڕۆکە جەنگییەکانی سوریا جم و جۆڵی ترۆریستان لە میحوەرەکانی قەسابییەو کەفرنەبودە پووچەڵ کردەوە کە لەو پەلامارانەدا دەیان ترۆریست کوژران و چەکئامێرەکانیان تێکشکێندرا.

تێکهەڵچوونەکان لە بەشە باشوریەکانی پارێزگای ئیدلەب لەباکوری رۆژاوای سوریاو هەروەها بەشگەلێک لە پارێزگای حەماو لازقییە لەنێوان سوپای سوریاو ترۆریستانی چەکدار لەمانگی ئاڤریلدا تەشەنای کردووەو ئاڵۆزتر بووە.