کاردانەوەی ڕووسیا بە پەلاماری رژیمی زایۆنی بۆسەر سوریا
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە قسەگەلێکدا وتی کە ئەو وڵاتە پەلامارە ئاسمانییەکانی رژیمی زایۆنی بۆسەر چەند پێگەیەک لە سوریا تاووتوێ دەکا.
"سێرگئی لاڤرۆف" وەزیری دەرەوەی ڕووسیا پاش پەلامارە ئاسمانییەکانی ئەمڕۆ دووشەممەی رژیمی زایۆنی بۆسەر چەند پێگەیەک لە گردووپەڕی دەمشق و شارۆچکەکانی "ئەلکسوە"، "سەحنایا" و "زەبدانی"ی سوریا لە دیمانە لەگەڵ کەناڵی ڕووسیا ئەلیەوم ڕایگەیاند کە مۆسکۆ وێڕای تاووتوێی ئەو پەلامارانە، خوازیاری ڕێزدانان بۆ یاساوڕێسا نێودەوڵەتییەکانە.
سیستەمەکانی بەرگریی ئاسمانیی سوریا لە چەند کاژێری سەرەتایی سەرلەبەیانی ڕۆژی دووشەممە بەرەنگاری مووشەک تێگرتنی فڕۆکە جەنگییەکانی رژیمی زایۆنی بۆ گردووپەڕی دەمشق و ناوەندی سوریا بوونەوە، لە ئەنجامی مووشەک تێگرتنی زایۆنییەکان چوار کەسی سیڤیلی سوری گیانیان لەدەست دا.
رژیمی زایۆنی هەردەم بۆ داکۆکی وپاڵپشتی لەترۆریستان، بنکەو پێگەکانی سوپاو ژێرخانەکانی سوریا دەپێکێ.
قەیران لەسوریا لەساڵی٢٠١١وە بەهێرشی بەرفراوانی گرووپە ترۆریستییەکانی جێی داکۆکیی عەرەبستان، ئەمریکاو هاوپەیمانانیان بۆ گۆڕینی هاوکشێەکانی ناوچە بەقازانجی رژیمی زایۆنی دەسپێکرا.
سوپای سوریا لەم دواییەدا بەیارمەتیی ڕاوێژکاریی کۆماری ئیسلامیی ئێران و پاڵپشتیی ڕووسیا توانی دۆسییەی گرووپی ترۆریستیی داعش لەو وڵاتە ببەستێ.
گرووپە ترۆریستییەکانی دیکەش خەریکە شکست دێنن.