سوریا سیستەمی بەرگریی مووشەکیی ئێس-٣٠٠ی چالاک کرد
ئەندامێکی پلەبەرزی هێزی سەربازیی سوریا ڕایگەیاند، سیستەمی بەرگریی دژە مووشەکیی ئێس-٣٠٠ بۆ بەرەوڕووبوونەوەی پەلامارەکانی رژیمی زایۆنی کارا کرا.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ڕووسیی سپۆتنیک؛ ئەو کاربەدەستە سەربازییەی سوریا بەئاماژە بەوەڵامدانەوەی ئەم دواییەی سیستەمەکانی ئێس-٢٠٠ی سوری لە پێوشوێن گرتن و تێکشکاندنی پێنج مووشەک لە شەش مووشەکی تێگیراو لەپاپۆڕە زایۆنییەکانەوە پێش گەیشتن بە سنوری ئاوە ناوچەییەکانی سوریا، وتی: سیستەمی دژە مووشەکیی ئێس-٣٠٠ی ئەو وڵاتە بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەلامارەکانی تەلاویڤ لەهەر شوێنێک بێ دەچێتە قۆناخی جێ بەجێ کران.
سەرلەبەیانی رۆژی دووشەممە تەلەفزیۆنی حکومەتیی سوریا ڕایگەیاند، سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی ئەو وڵاتە وەڵامی پەلامارە مووشەکییەکان لەباشوری دەمشق و حۆمسی دایەوە.
دەگوترێ لەو پەلامارەدا کە رژیمی زایۆنی ناوچە ئاوەدانەکانی کردە ئامانج، لانیکەم چوار کەسی مەدەنی لەوان کۆرپەیەک گیانی خۆیان لەدەست دا.