جەختکردنەوەی باڵوێزی ڤەنزوئێلا لە سوریا لە سەر پەرەی پێوەندییەکانی دوو لایانە
تهمووز 07, 2019 16:14 Asia/Tehran
باڵوێزی ڤەنزوئیلا لە سوریا خوازیاری پەرەی پێوەندی ئابووری و سیاسی دوو وڵات بوو.
بە گویرەی ڕاپۆرتی ڕۆژی یەکشەممەی هەواڵدەری مێهر،"خۆزە گریگوریو پومورجی" باڵوێزی ڤەنزوئیلا لە دیمەشق گوتی: کاراکاس هۆگریی زۆری بە بردنەسەرەوەی پێوەندییەکانی ئابووری دوو لایانەلەگەڵ دیمەشق دا هەیەو بەشداری ڤەنزوئیلا لە شەست و یەکەمین خولی پیشانگای نێو دەوڵەتی سوریا،هەنگاوێکی گرنگە لە پێوەندییەکانی ئابووری دوو وڵات دا.
پۆمۆرجی بەڕاشکاوی گوتی: لە شەست و یەکەمین خولی پیشانگای نێو دەوڵەتی دیمەشق ٢٨ ـی ئاگوست و شەشەمی سێپتەمبەر لە سوریا دا بەڕێوە دەچێت. تابە ئێستا ٢٤ وڵات بۆ بەشداری لەم پیشانگەیە ئامادەبوونی خۆی ڕاگەیاندووە .
سەرپەیڤ