ڕووداونی تەقینەوەیەکی تیرۆریستی لە قامیشلوو
تهمووز 12, 2019 10:13 Asia/Tehran
مێدیاکانی سووریا ڕایانگەیاند کە ماتۆڕێکی بۆمبڕێژکراو لە نزیکی کلیسەیەکدا لە شاری قامیشلوو لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا تەقیوەتەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی سووریا (سانا) ماتۆڕێکی بۆمبڕێژکراو ڕۆژی پێنجشەممە لە نزیکی کلیسەی "السیده العذراء" لە شاری قامیشلوو تەقیوەتەوە.
هێشتا سەربارەت بە هەژماری قوربانیانی ئەو تەقینەوە تیرۆریستییە هیچ هەواڵ و راپۆرتێک بڵاو نەبۆتەوە و کەس ویان گرووپێکیش بەرپرسایەتی نەگرتۆتە ئەستۆ.
تیرۆریستان پاش ئەوەی لە هەمبەر هێزەکانی سوپای سووریا شکستیان هێنا، زیاتر لە ڕابردوو ڕوویان کردۆتە قەڵاچۆ کردنی خەڵکی مەدەنی لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی سووریادا.
سەرپەیڤ