ڕووداونی تەقینەوەیەکی تیرۆریستی لە قامیشلوو
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i365379-ڕووداونی_تەقینەوەیەکی_تیرۆریستی_لە_قامیشلوو
مێدیاکانی سووریا ڕایانگەیاند کە ماتۆڕێکی بۆمبڕێژکراو لە نزیکی کلیسەیەکدا لە شاری قامیشلوو لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا تەقیوەتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 12, 2019 10:13 Asia/Tehran
  • ڕووداونی تەقینەوەیەکی تیرۆریستی لە قامیشلوو

مێدیاکانی سووریا ڕایانگەیاند کە ماتۆڕێکی بۆمبڕێژکراو لە نزیکی کلیسەیەکدا لە شاری قامیشلوو لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا تەقیوەتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی سووریا (سانا) ماتۆڕێکی بۆمبڕێژکراو ڕۆژی پێنجشەممە لە نزیکی کلیسەی "السیده العذراء" لە شاری قامیشلوو تەقیوەتەوە.

هێشتا سەربارەت بە هەژماری قوربانیانی ئەو تەقینەوە تیرۆریستییە هیچ هەواڵ و راپۆرتێک بڵاو نەبۆتەوە و کەس  ویان گرووپێکیش بەرپرسایەتی نەگرتۆتە ئەستۆ.

تیرۆریستان پاش ئەوەی لە هەمبەر هێزەکانی سوپای سووریا شکستیان هێنا، زیاتر لە ڕابردوو ڕوویان کردۆتە قەڵاچۆ کردنی خەڵکی مەدەنی لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی سووریادا.