پەیامی پوتین بۆ بەشار ئەسەد : ڕووسیا درێژە ئەداتە لاگری لە سووریا
سەروک کۆماری ڕووسیا لە پەیامێکدا بۆ هاوتای سووریایی خۆی جەختی کرد مسکو درێژە ئەداتە لاگری خۆی لە سەروەری خاکی سووریا .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی کاناڵی تەلەفیزونی ئەلمەیادین ولادیمیر پووتین ڕۆژی یەکشەمە لە پەیامێکدا بۆ بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا لە هەفتاو پێنجەمین ساڵوەگەری دامەزراندنی پەیوەندی دیپلوماتیک لە نێوان دوو وڵات وتی ڕووسیا درێژە ئەداتە لاگری خۆی لە دەسەلاتداریەتی و سەروەر ی خاکی سووریا . پوتین جەختی کرد ڕووسیا و سووریا لە خەبات بە دژی تڕوڕیزم و توندڕۆیی هاوپەیمانن و باشتر بوونەوەی پەیوەندیەکانی نێوان دوو وڵات لە دڵی هێزمەندی ئاشتی وسەقامی ناوچەیی و جیهانیە . سەرۆک کۆماری ڕووسیا متمانەی دا کە بە هەوڵی هاوبەش شکستی یەکجاری ئەدات لە تڕوڕیستانی ناو خاکی سووریا . پوتین هیواداری دەربڕی کە شاروومەندانی سووری هەرچی زووتر بگەڕێننەوە بۆ ژیانی پڕ لە ئاشتی .