پەرلەمانتارێکی سووریایی : ئەمریکا پەنای بردۆتە بەر شەڕی ئابوری دژ بە سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i366025-پەرلەمانتارێکی_سووریایی_ئەمریکا_پەنای_بردۆتە_بەر_شەڕی_ئابوری_دژ_بە_سووریا
"خالید ئەلعەبود"ی نوێنەری پەرلەمانی گەلی سووریا وتی : ئەمریکا پاش ناکامی لە چەشنی جۆراوجۆری شەڕو دوژمنکاری دژ بە سووریا، ئەمجارەیان دەستی کردووە بە بایکۆتی دەوڵەت و گەلی وڵاتەکەی.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 24, 2019 12:13 Asia/Tehran
  • پەرلەمانتارێکی سووریایی : ئەمریکا پەنای بردۆتە بەر شەڕی ئابوری دژ بە سووریا

"خالید ئەلعەبود"ی نوێنەری پەرلەمانی گەلی سووریا وتی : ئەمریکا پاش ناکامی لە چەشنی جۆراوجۆری شەڕو دوژمنکاری دژ بە سووریا، ئەمجارەیان دەستی کردووە بە بایکۆتی دەوڵەت و گەلی وڵاتەکەی.

ئەلعەبود ئەمڕۆ چوارشەممە لەدیمانە لەگەڵ هەواڵدەریی ئیرنا، وتی: ئامانجی دوژمن لە بشێوی نانەوەو سووتاندنی ناوچەگەلێکی سوریا لەوان لە حەسەکە، دێرەزوور، ڕەققەو دەرعا، زەبر وەشاندن لە ئابوری بەتایبەت بەرووبووی گەنم و تەنگ هەڵچنین بە حکومەتی سوریایە.

ناوبراو وتیشی: حکومەتی سوریا بە یارمەتیی هاوپەیمانانی، پیلانی دوژمنانی بێ ئاکام کردو لەمەودواش ئەو ڕەوتە بەدەسەڵاتەوە بەردەوام دەکا.

نوێنەری پەرلەمانی سوریا بەئاماژە بە درێژەی هەوڵ و لێبڕاوەیی حکومەت بۆ پاراستنی سەقام و بنیات نانەوەی وێرانییەکانی شەڕ، پێی داگرت: وێرانکارییە بەجێماوەکانی شەڕ بەیارمەتیی گەلی سوریا ئاوەدان دەکرێتەوەو گەڕانەوەی ئاوارەکانیش بۆ شارو نیشتمانیان لە ئەولەویەتەکانی حکومەتە.