تەقینەوەی تیرۆریستیی لە شاری عفرین
تهمووز 29, 2019 04:33 Asia/Tehran
لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبی چێکراو لەنێو ماتۆڕسیکلیت لە شاری عفرین لە پارێزگەی حەڵەبی سوریا ، مناڵێک کوژرا .
بەپێی راپورتی ئیرنا ، ئەم تەقینەوە رۆژی یەکشەممە لە شارۆچکەی مەحموودیە ی شاری عفرین روویدا کە تیایدا 10 کەسی دیکەش بریندار بوون .
سەرچاوە نەخۆشخانەییەکانی سوریا رایانگەیاند بە لەبەرچاوگرتنی کاری بوونی برینی هەندێ لە بریندارەکان پێدەچێ ژماری کوژراوان زیاتر بێ .
هێشتا هیچ تاقم و لایەنێک بەرپرسایەتی ئەم تەقینەوە تیرۆریستیەی نەگرتووەتە ئەستۆ .
تیرۆریستان دوای شکستی یەک بە دوای یەک لە بەرامبەر هێزەکای سوریا ، زیاتر لە جاران روویان کردووەتە تەقینەوەی تیرۆریستی و رەشەکوژی لە ناوچە جیاجیاکانی سوریا .
سەرپەیڤ