وەلید موعەلیم : هێزە بیانیەکان دەبێ سووریا بەجێ بهێڵن
وەزیری کاروباری دەرەوەی سووریا وتی: هێزە بیانیەکان کە بە شێوەی نایاسایی هاتوونەتە ناو ئەم وڵاتە ، دەبێ سووریا بەجێی بهێڵن.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی هەواڵی ئەلعالەم ، وەلید موعەلیم وەزیری کاروباری دەرەوەی سووریا ئەمڕۆ دوشەممەوتی: دۆخی سووریا لە چاو لەگەڵ ساڵی ڕابردوو زۆر باشتر بووە وبێجگە ناوچەگەلێکی تایبەت ، سوپای سووریا بەسەر گشت وڵات زاڵە. وەزیری کاروباری دەرەوەی سووریا لەم حاڵەدا بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە مەترسی تیرۆریسم هەرواهەڕەشە دەکات لەباکووری ڕۆژئاوا وباکووری ڕۆژهەڵاتی سووریاوتی: دەوڵەت بۆ چوونەدەری هێزە بیانیەکان کە بەشێوەی نایاسایی لە سووریادان ، هەوڵ ئەدات. وەڵید موعەلیم ، تیرۆریسمی بە کێشە وگرفتی هەموووڵاتانی جیهان زانی ووتی: ئەگەری هەیە ئەم دیاردە کرێتە وڵاتانی تریش بگرێتەوە ، هەربەم هۆیەوە کۆمەلگەی جیهانی دەبێ پشتیوانی بکات لە هەوڵەکانی سووریا بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریسم. قەیران لە سووریا لە ساڵی ٢٠١١ بە دەسدرێژی بەربلاوی گروپە تیرۆریستەکانی بەر پشتیوانی عەرەبستان ، ئەمریکا وهاوپەیمانەکانی بۆ گوڕانی هاوسەنگی ناوچە بە قازانجی ڕژێمی زایۆنی دەسپێکرا. سوپای سووریا بە یارمەتی موستەشاری کۆماری ئیسلامی ئێران وپشتیوانی ڕووسیا توانیی گروپە تیرۆریستەکان لەوان داعش شکست بدات وبەجێ ماوانی گروپە تیرۆریستەکانیش تێک بشکێنێت.