وشداریی ڕێکخراوی نەتەوەکان لەمەڕ درێژەی پەلاماری ترۆریستان لە سوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i366372-وشداریی_ڕێکخراوی_نەتەوەکان_لەمەڕ_درێژەی_پەلاماری_ترۆریستان_لە_سوریا
ڕێکخراوی نەتەوەکان وشداری دا؛ گرووپی ترۆریستیی بەرەی نوسرە (هەیئەتی تەحریروشام) هەروا درێژە دەدا بە کردنە ئامانجی خەڵکی سوریا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 31, 2019 12:33 Asia/Tehran
  • وشداریی ڕێکخراوی نەتەوەکان لەمەڕ درێژەی پەلاماری ترۆریستان لە سوریا

ڕێکخراوی نەتەوەکان وشداری دا؛ گرووپی ترۆریستیی بەرەی نوسرە (هەیئەتی تەحریروشام) هەروا درێژە دەدا بە کردنە ئامانجی خەڵکی سوریا.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، "مارک لوکاک" جێگری سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ کاروباری مرۆدۆستانە رۆژی سێ شەممە لە دانیشتنی ئەنجومەنی ئاسایش بەتەوەری تاووتوێی بارودۆخی مرۆیی لە سوریا، کوژرانی کەسانی سیڤیل لە پەلاماری گرووپە ترۆریستییەکاندا لەوان بەرەی نوسرە(هەیئەت تەحریروشام) لەو وڵاتەی بەجێی نیگەرانی زانی.

لوکاک لەدرێژەی قسەکانیدا وتی: "لانیکەم ٤٥٠ کەسی سیڤیل لەئەنجامی تەقەو دەسڕێژی گرووپی ترۆریستیی هەیئەتی تەحریروشام و گرووپە ترۆریستییەکانی دیکە لە کۆتای ئاڤریل کوژراون."

جێگری سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان وتی: "بەسەدان کەسی دیکە بریندار و زیاتر لە٤٤٠هەزار کەسیش ئاوارە بوون."

لوکاک ئاماژەشی کردە نامەی حکومەتی سوریا کە تێیدا هاتووە، ١١٩ نەخۆشخانە لە پارێزگای ئیدلەب، باکوری رۆژاوای ئەو وڵاتە هەیە کە لەلایەن ترۆریستانەوە داگیرکراون و لەوان وەک نەخۆشخانە کەڵک وەرناگیردرێ، بۆیە ناکرێ ئەوان وەک نەخۆشخانە، ناوەندە پزشکی و دەرمانییەکان یان تەنانەت بابەتە ناسەربازییەکان لەبەرچاو بگیرێ.

قەیران لە سوریا لە ساڵی٢٠١١وە بەهێرشی بەرفراوانی گرووپە ترۆریستییەکانی جێی داکۆکیی عەرەبستان، ئەمریکاو هاوپەیمانیان بۆ گۆڕینی هاوکێشە ناوچەییەکان بەقازانجی رژیمی زایۆنی دەس پێ کرا. لە قەیرانی هەشت ساڵانەی سوریا زیاتر لە١٢ملوێن کەس لە حەشیمەتی ئەو وڵاتە ئاوارە بوون.