بانگهێشتنی سوریا لە کۆمپانیا ئێرانییەکان بۆ بنیات نانەوەی ئەو وڵاتە
باڵوێزی سوریا لەتاران بانگهێشتنی کۆمپانیا ئێرانییەکانی کرد بۆ ئامادەبوون و سەرمایەنانەوە لەو وڵاتەدا.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا؛ "عەدنان حەسەن مەحمود" باڵوێزی سوریا لەتاران رۆژی چوارشەممە لەدیدار لەگەڵ "بەهمەن حوسێن زادە" بەرپرسی کۆمپانیای بەرەبەشەکانی پێشانگا جیهانییەکانی ئێران، بەئاماژە بە بەڕێوەچوونی شەست ویەکەمین خولی پێشانگای جیهانیی سوریا لە داهاتوویەکی نزیکدا وتی: دەمشق ئاسانکاریی تایبەتی بۆ ئامادەبوونی کۆمپانیا ئێرانییەکان لە سوریا لەبەرچاو گرتووە.
عەدنان حەسەن مەحمود بەئاماژە بە بایکۆتە زاڵمانەکانی ئەمریکا دژ بە ئێران وتی: ئەو پرسە، هەلی هاوکاریی زیاتری بۆ ئێران و سوریا ڕەخساندووەو بەسەرنجدان بە بواری فراوانی سەرمایەنانەوە لە سوریا، کۆمپانیا ئێرانییەکان دەتوانن لەو هەل و دەرفەتانە سودوەربگرن.
باڵوێزی سوریا لەتاران هەروەها داوای لە کۆمپانیای بەرەبەشەکانی پێشانگای نێودەوڵەتیی ئێران کرد، ئەزموونەکانی لە بەڕێوەبردن وبەرپا کردنی پێشانگا بخاتە بەردەست سوریەکان.
"بەهمەن حوسێن زادە" بەرپرسی کۆمپانیای بەرەبەشەکانی پێشانگا نێودەوڵەتییەکانی ئێرانیش لەو دیدارەدا وتی: ئێران پێشوازیی دەکا لە بانگهێشتنی سوریا بۆ ئامادەبوون و سەرمایەنانەوە لەو وڵاتە.