کوژرانی دەیان سەرباز بە هۆی تەقینەوە لە فڕۆکەخانەی «الشعیرات»ی سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i366534-کوژرانی_دەیان_سەرباز_بە_هۆی_تەقینەوە_لە_فڕۆکەخانەی_الشعیرات_ی_سووریا
مێدیاکانی سووریا رایانگەیاند بە هۆی تەقینەوە لە فڕۆکەخانەی سەربازیی «الشعیرات» لە پارێزگای حومس لە ڕۆژاوای ئەم وڵاتە ٣١ ئەفسەر و سەرباز کوژراون.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 04, 2019 04:13 Asia/Tehran
  • کوژرانی دەیان سەرباز بە هۆی تەقینەوە لە فڕۆکەخانەی «الشعیرات»ی سووریا

مێدیاکانی سووریا رایانگەیاند بە هۆی تەقینەوە لە فڕۆکەخانەی سەربازیی «الشعیرات» لە پارێزگای حومس لە ڕۆژاوای ئەم وڵاتە ٣١ ئەفسەر و سەرباز کوژراون.

ئەو تەقینەوەیە لە کاتی گواستنەوەی کەرەستەی جەنگی و تەقەمەنیی کۆن لە فڕۆکەخانەی «الشعیرات»  ڕووی داوە.

ژێدەرە مێدیاییەکانی سووریا هەروەها باسی دۆزرانەوە و دەست بە سەردا گرانی یەک تەن مادەی تەقەمەنیی تیرۆرستانیان کرد لە شاری "ئەلباب" هەڵکەوتوو لە پارێزگای حەڵەب لە باکووری سووریا.

تیرۆریستانی داعش ئەو تەقەمەنییانەیان لە کارگەیەکدا بۆ ساز کردنی بۆمب بەکار دەهێنا.