هەولی دیمەشق بۆ شکست دانی بایکوتەکانی دوژمنکارانەی ڕۆژئاوا دژی سووریا
ئاب 04, 2019 12:08 Asia/Tehran
سەرۆک وەزیرانی سووریا باسی کرد لە هەوڵی دیمەشق بۆ شکست دانی پڕۆژەی دوژمنکارانەی ڕۆژئاوا بۆ بەکار هێنانی بایکوتگەلی نوێ دژی ئەو وڵاتە .
بە گوێرەی ڕۆژی یەکشەمەی هەواڵدەریی سووریا سانا عیماد خەمیس سەرۆک وەزیرانی سووریا بەکار هێنانی بایکوتی وڵاتانی ڕۆژئاوایی دژی دەوڵەت و نەتەوەی سووریای بە دوژمنکارانە و دەسدرێژکارانە زانی و ڕایگەیاند : دیمەشق لە هەمبەر گوشارەکانی زاڵمانە و یەک لایەنە خوازانەی ئابووری ئەمریکا و وڵاتانی ڕوژئاوایی بە ئامانجی شکست دانی ئیرادەی سووریاییەکان ڕادەوەستێ . ماوەیەک لەمەوبەریش بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سئووریا وتی شەڕ بە دژی سووریا شێوازێکی نوێ بە خۆ دەگرێ کە بنەماکەی گەمارۆ و شەڕی ئابووریە .
سەرپەیڤ