دوو تەقینەوەی تیرۆریستیی لە شاری حەسەکە
ئاب 05, 2019 03:26 Asia/Tehran
لە ئەنجامی دوو تەقینەوەی تیرۆریستیی لە شاری حەسەکەی باکووری رۆژهەڵاتی سوریا ، لانیکەم چوار کەس بریندار بوون .
بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی رادیۆ تەلەفزیۆنی ئێران ،رۆژی یەکشەممە لە ئەنجامی دوو تەقینەوەی تیرۆریستیی لە گەڕەکەکانی مەشیرفە و نەشوە لە رۆژاوای شاری حەسەکە چوار کەس لەوان مناڵێکی حەوت ساڵان بریدار بوون .
دوو کەسی مەدەنی سوریاییش نێوەڕاستەکانی مانگی رابردوو لە ئەنجامی تەقینەوەی تیرۆریستیی ئۆتومبێلی بۆمبڕێژکراو لە شاری حەسەکە بریندار ببوون .
تیرۆریستان دوای شکستی یەک بە دوای یەک لە بەرامبەر هێزە سوریەکان ، زیاتر لە چەند حەوتەی رابردوو رویانکردووەتە تەقینەوە و کوشتاری کەسانی مەدەنی .
سەرپەیڤ