کوژرانی سێ سەرکردەی تیرۆریستان لە باکووری رۆژاوای سوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i366954-کوژرانی_سێ_سەرکردەی_تیرۆریستان_لە_باکووری_رۆژاوای_سوریا
سێ سەرکردەی تاقمی ترۆریستیی جەیشولئەحرار لە تێکهەڵچوون لە گەڵ ئەرتەشی سوریا لە باکووری رۆژاوای ئە وڵاتە کوژران .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 12, 2019 06:01 Asia/Tehran
  • کوژرانی سێ سەرکردەی تیرۆریستان لە باکووری رۆژاوای سوریا

سێ سەرکردەی تاقمی ترۆریستیی جەیشولئەحرار لە تێکهەڵچوون لە گەڵ ئەرتەشی سوریا لە باکووری رۆژاوای ئە وڵاتە کوژران .

بە پێی راپورتی ئیرنا بە گێڕانەوە لە سەرچاوە سوریەکانەوە ، ئەبووموسعەب توونسی فەرماندەری گشتیی ، ئەبووسەتیف بەنشی فەرماندەری هێزە تایبەتیەکان و ئەبووقەتادە حومسی  فەرماندەری ژووری هەڵمەتی سەربازیی تاقمی تیرۆریستیی جەیشولئەحرار رۆژی یەکشەممە لە بەشی باشووری ئیدلب کوژراون .

هەروەها ئەرتەشی سوریا بە دوای تێکهەڵچوونی قورس لە گەڵ تیرۆریستان لە باکووری پارێزگەی ئیدلب ، ناوچەی تەل سوکەیک ، شارۆچکەی سوکەیک و شارۆچکەی هوبایتی بە تەواوەتیی خستە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆی .

 تیرۆریستان بە جاران پارزێگاکانی ئیدلب و حەما و ناوچەکانی سوریا و کەسانی مەدەنیی ئەم وڵاتەیان پێکاوە .