سەرنخون کرانی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان لە سەر ئاسمانی دیمەشق
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i368904-سەرنخون_کرانی_فڕۆکەیەکی_بێ_فڕۆکەوان_لە_سەر_ئاسمانی_دیمەشق
ژیدەرە سوورییەکان رایانگەیاند کە فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان لە ئاسمانی باشووری ڕۆژاوای دیمەشقی پێتەختی سووریا لە لایەن سیستەمی بەرگریی مووشەکیی سوپای سووریا خراوەتە خوارەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 20, 2019 08:53 Asia/Tehran
  •  سەرنخون کرانی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان لە سەر ئاسمانی دیمەشق

ژیدەرە سوورییەکان رایانگەیاند کە فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان لە ئاسمانی باشووری ڕۆژاوای دیمەشقی پێتەختی سووریا لە لایەن سیستەمی بەرگریی مووشەکیی سوپای سووریا خراوەتە خوارەوە.

کەناڵی ئەلئەخبارییەی سووریا شەوی ڕابردوو رایگەیاند سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی سوپای سووریا ئەو فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەی لە سەر ئاسمانی ناوچەی "عەقرەبا" لە دەڤەری دیمەشق پێکاوە.

ژێدەرە هەواڵییەکان پێشتر باسی ئەوەیان کردبوو کە دەنگی چەن تەقینەوەیەکیان لە "جرمانا"ی هەڵکەوتوو لە دەڤەری دیمەشق بیستووە.

سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی سووریا دوو هەفتە لەمەوبەریش سێ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی خستە خوراەوە کە بنکە و مەتەرێزەکانی سوپای سووریای لە ناوچەی "سهل الغاب"ی پارێزگای حەماه دابوویە بەر پەلامار.